ک/مـــــیدیا: وه‌زیری کاروباری دارایی و ئابووریی رێژیم له‌و بـڕوایه دایه که به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی یارانه‌کان پـڕ کێشه بووه و له‌و باره‌وه وتی: ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین که شێوازی
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌تا ئێستا در‌وست نه‌بووه و ئێستاش پێویسته رێفۆم له نێو به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات‌دا پێک بێت.
سه‌ید شه‌مسه‌دین حوسه‌ینی، به "ایسنا"ی گوتووه: "له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌به‌رنی گه‌ڵاڵه‌ی یارانه‌کان تووشی ته‌نگه‌ژه‌گه‌لێکی زۆر بووین و له پێناو به‌دی هاتنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا ده‌بێ که‌م بخۆین، چالاکی و کار کردنمان زیاتر بێت و کێشی له‌شیشمان که‌م بکه‌ینه‌وه".
وته‌بێژی ئابووریی رێژیم، وتی: "ئێستا که له وڵات‌دا شاهیدی هه‌ڵاوسانی زیاتر له 20%یی ئابوورین، من له‌و بـڕوایه دام که هه‌مووی ئه‌و هه‌ڵاوسانه بۆ یارانه‌کان نا‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڵکوو هۆکارگه‌لێکی دیکه‌شی له پشته‌وه‌یه".
ناوبراو وتی، ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین که هه‌تا ئێستا شێوازی به‌ڕێوه بردنی وڵات تێیدا هه‌ڵه بووه و ئێستاش پێویسته له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێفۆرم بکرێ و به که‌م کردنه‌وه‌ی کێشی له‌شمان و که‌م خواردن و زیاتر کار کردن، هاریکاریی ئابووریی وڵاته‌که‌مان بین".


