Home هه‌واڵه‌کان بۆ ساڵی‌ دووهه‌م له سه‌ر یه‌ك، ‌ئێران وه‌ک گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌ڤانان له جیهاندا ناسرا

بۆ ساڵی‌ دووهه‌م له سه‌ر یه‌ك، ‌ئێران وه‌ک گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌ڤانان له جیهاندا ناسرا

zendan7ک/مـــــیدیا: ئێران بۆ ساڵی‌ دووهه‌م وه‌ک گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانان له‌ جیهاندا له‌قه‌ڵه‌م درا، و زیندانی کردنی رۆژنامه‌وانان له‌ جیهان له‌ به‌رزترین ئاستی خۆی دایه‌.

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان و له‌ زاری کۆمیته‌ی پاڵپشتی له‌ رۆژنامه‌وانان، ئه‌و کۆمیته‌یه‌ ئێرانی وه‌ک گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌ڤانان له‌ جیهان وه‌سف کردووه‌.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌، ژماره‌ی رۆژنامه‌ڤانانی زیندانی له‌ 15 ساڵی رابردوو له‌ جیهاندا گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاستی خۆی.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێستا له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا 179 رۆژنامه‌وان له‌ زیندانه‌کان دان که‌ له‌ هه‌مبه‌ر ساڵی رابردوودا 34 که‌س زیادی کردوو.

به‌گوێره‌یی نووسراوه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌، که‌ بنکه‌که‌ی له‌ شاری نیۆیۆرکی ئه‌مریکایه‌، وڵاتی ئێران به‌ 42ی رۆژنامه‌وانی به‌ندکراو، بۆ دووهه‌مین ساڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می جیهان دایه‌.

وڵاتانی ئێریتره‌، چین، برمه‌ و ڤیتنام هه‌ر کام به‌ 28، 27، 12 و 9 رۆژنامه‌وانی زیندانی، دوای ئێران گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانان له‌ جیهان دان.

به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌ 50% ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ له‌ سه‌ر تۆڕی ئێنتێرنێت کاری رۆژنامه‌وانی ده‌که‌ن.

 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ