ک/مــــــیدیا: ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعه‌راقییه، سپای قودسی لقی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سپای پاسداران، مه‌ترسیدارتر له ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی بۆ عێراق، وه‌سف کردووه.
عه‌لاوی له‌و بـڕوایه دایه که شه‌ڕێکی گه‌وره له دژی رێژیمی ئێران دێته
ئاراوه، جا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و شه‌ره له عێراق یان له وڵاتێکی دیکه‌وه ده‌ست پێ‌بکات.
سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعراقییه، هه‌بوونی هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیمی ئێران، وه‌ک مه‌ترسییه‌کی جیدی بۆ خاکی عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، که به وته‌ی ناوبراو ته‌نانه‌ت ده‌توانێ له ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی مه‌ترسیدارتر بێت.
عه‌لاوی وتوویه‌تی: هێزه میلیشیاکانی گرێدراوی رێژیمی ئێران و هێزی قودسی سه‌ر به سپای پاسداران له سه‌رانسه‌ری عێراق چالاکییان هه‌یه. کێشه‌یه‌ک که مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر وڵاتی عێراق له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌یاد عه‌لاوی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتووه گوتبووی، "رێژیمی ئێران بۆ لاواز کردن و ته‌نانه‌ت له ناوبردنی خۆی و لیسته‌که‌ی، هه‌وڵ ده‌دات و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه که به‌رپرسانی رێژیمی ئێران بۆ سه‌ردان له وڵاتی ئێران بانگهێشتم بکه‌ن که ئه‌و بانگهێشتانه ره‌ت کراونه‌ته‌وه".
لیستی ئه‌لعه‌راقییه، به رێبه‌ریی عه‌لاوی له گرووپێکی سونه مه‌زهه‌بی عێراقی و سکۆلاره‌کانی ئه‌و وڵاته پێکهاتووه.
ئه‌م لیسته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1388ی هه‌تاوی توانیی به جیاوازییه‌کی که‌م له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به رێبه‌ریی نووری مالکی پێش بکه‌وێت و زیاترین کورسییه‌کانی پارلمان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
به‌ڵام هاوپه‌یمانیی دوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی به رێبه‌ریی حه‌کیم، بووه هۆی ئه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعراقییه براوه نه‌بێت و له به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات دوا بکه‌وێت.


