ک/مـــــیدیا: به وته‌ی ئایه‌توڵڵا مه‌هده‌وی که‌نی، به‌رپرسی مه‌جلیسی خوبره‌گان، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر ریفۆرم‌خوازان دان بە هه‌ڵه‌کانی خۆیان له
قۆناخێکی دیاریکراودا دابنێن، ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌شداری بکه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی خه‌به‌ر ئانلاین ئایه‌توڵڵا مه‌هده‌وی که‌نی، له زاری ئایه‌توڵڵا خامنه‌ییه‌وه، گوتوویه‌تی: هه‌ر که‌سێک بڵێت، "بنه‌ما و یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئینقلاب و ئیسلام قه‌بووڵ ده‌که‌م"، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیاوازیی سه‌لیقه‌یی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر هه‌بێت ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکات.
مه‌هده‌وی که‌نی له زاری رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی رێژیمی ئێرانه‌وه گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر رێفۆم‌خوازان دان به هه‌ڵه‌کانی خۆیان له قۆناخێکی دیاریکراودا دابنێن و بڵێن، "ئێستا زانیومانه و ئیتر وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌ک دووپات ناکه‌ینه‌وه"، ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.
ریفۆرم‌خوازانی گرێدراوی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ یه‌که‌م جار له مه‌جلیسی حه‌وته‌مدا ره‌ت کرانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی نوێنه‌ره ریفۆرم‌خوازه‌کان له مه‌جلیس له‌مه‌ڕ ره‌ت بوونه‌وه‌یان له خولی حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس، بێ‌ئاکام مایه‌وه.
له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا ریفۆرم‌خوازان له ناوه‌نده‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و یاسادانانی رێژیمی ئێران له په‌راوێز خراون و ته‌نانه‌ت له خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریدا، که مووسه‌وی‌یان به خاوه‌نی ئه‌و پۆسته ده‌زانی، له‌هه‌مبه‌ر که‌سایه‌تیی شه‌ڕانگێزی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد تووشی شکان بوون.
ریفۆرم‌خوازان هه‌تا ئێستاش ئه‌و شکانه‌یان نه‌په‌ژراندووه و مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.


