ک/مـــــیدیا: ده‌وڵه‌تی سووریه ئه‌و کوردانه‌ی که له دوای خوپیشاندانه‌کانی چه‌ند مانگی رابردوودا و له دوای 50 ساڵ ناسنامه‌یان پێدراوه، له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌بات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رووداونێت و له زاری ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه‌وه، له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا 41 هه‌زار کورد پارێزگای "حسکه" که بێ‌ناسنامه بوون، ناسنامه‌ی سووری‌یان پێدراوه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، مه‌به‌ستی رێژیمی سووریه له ناسنامه‌دار کردنی کورده‌کان، رێگه خۆش کردنه بۆ بردنیان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی، به‌ڵام رێکخراوێکی چالاکی لاوانی کوردی سووریه، گوتوویه‌تی: کورده‌کانی سووریه ئه‌م داواکارییه‌ی رێژیمی سووریه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و نابن به ئامرازی ده‌ستی رێژیمی سووریه بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی نا‌ڕازی.
له مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1341ی هه‌تاوی، رێژیمی سووریه 120 هه‌زار کوردی سووریه‌ی له مافی ناسنامه و شارۆمه‌ندی بێ‌به‌ش کرد، که به‌پێی راپۆرته‌کان ژماره‌ی ئه‌و کوردانه ئێستا گه‌یشتووه‌ته 300 هه‌زار که‌س.
به‌ڵام رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د دوای 50 ساڵ، له کاتێکدا ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌دات که دوای به‌ربڵاو بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژی رێژیمی سووریه له مانگه‌کانی رابردوودا، که بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌د به ناچاری هه‌ندێ رێفورم ئه‌نجام بدات، بۆ پێش گرتن له تێکه‌ڵ بوونی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ناڕازییان، به‌ڵێنیی داوه که مافی شارۆمه‌ندی و ناسنامه‌یان پێ بدات.
هه‌نووکه‌ش که گوشاره ناوخۆییه‌کان له دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سووریه توندوتۆڵ‌تر بووه‌ته‌وه، رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌رباز له ئه‌رتش جیا ده‌بنه‌وه و تێکه‌ڵ به ناڕازییان ده‌بن، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م نوقسانییه و کونترۆڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له ناوچه‌کانی کوردستان و به‌شدار کردنی کورده‌کان له سه‌رکوتی ناڕازییان هه‌وڵ ده‌دات و ئه‌و کوردانه‌ی که هه‌تا دوێنی له‌و وڵاته‌دا نامۆ و بێ‌ناسنامه بوون ئێستا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگریت.
رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که لانی‌که‌م چه‌ند لایه‌نێک له کورده‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردیی ئه‌و وڵاته داببـڕێت و به‌م شێوه‌یه له هێزی ناڕازییان که‌م بکاته‌وه.


