ک/مـــــــیدیا: هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران و راگرتنی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه، به‌رده‌وامه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وێله، ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که کوره‌ی باشوور، کڕینی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه رابگرێت.
رابێرت ئاینهۆن، راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له بواری په‌ره‌پێنه‌دانی چه‌که ناوکییه‌کان، خوازیاری هاوکاریی و هاوڕێیه‌تیی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه.
یه‌کێک له‌و وڵاتانه کوره‌ی باشووره که سات و سه‌ودای نه‌وتیی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران‌دا هه‌یه.
رابێرت ئاینهۆن، داوای له کوره‌ی باشوور کردووه له کڕینی به‌رهه‌مه پێترۆشیمییه‌کان له رێژیمی ئێران خۆ ببوێرێت. ناوبراو وتی، سه‌ردانی ئێمه له وڵاتی کۆماری کوره‌ی باشوور، بۆ زیاتر گوشار هێنان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران و ته‌ریک خستنه‌وه‌ی زیاتری لێپرسراوانی ئه رێژیمه‌یه.
ئاینهۆن گوتی: گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، ته‌نیا له نه‌وتدا کورت نابێته‌وه و داوای له وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا کردووه که له "هاورده کردنی نه‌وتی خاوی رێژیمی ئێران بۆ وڵاته‌که‌یان خۆ ببوێرن".


