ک/مـــــیدیا: دوای هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران و رووخان و کاول کردنی ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن که‌سانێکی گرێدراوی ئه‌و رێژیمه‌وه، وڵاتی بریتانیا داوای جه‌ریمه‌ی یه‌ک میلیۆن پۆندی له رێژیمی ئێران ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وێله، له دوای هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماتیکه‌کانی ده‌وڵه‌تی بریتانیا له ئێران، ئه‌و ده‌وڵه‌ته داوای جه‌ریمه‌ی نه‌ختی له رێژیمی ئێران ده‌کات. خه‌ساری گه‌یشتوو به داراییه‌کانی بریتانیا له تاران یه‌ک میلیۆن پۆند مه‌زنده ده‌کرێت.
ژماره‌یه‌ک تابڵۆی بایه‌خدار، فه‌رش، مۆبلیات، زێـڕ و جه‌واهیرات، شتومه‌کی به نرخ و چه‌ندین ده‌زگای ئێلکترۆنیکی و ژماره‌یه‌ک ماشێنی ئیداری له‌و داراییانه‌یه که دزراون یان تێکدراون.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه و له زاری رۆژنامه‌ی تێلگرافه‌وه، ئاخێوه‌رێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌سه‌ر به‌ربڵاو بوونی ئه‌و داراییانه‌ی بریتانیا له تاران پێداگریی کردووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی: "ئێمه به‌پێی کونڤانسیۆنی ڤییه‌ن خوازیاری جه‌ریمه‌ی نه‌ختی ده‌که‌ین، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ره‌قه‌می کۆتایی ئه‌و جه‌ریمه‌یه قسه‌مان نه‌کردووه.


