ک/مـــــیدیا: رابێرت ئاینهۆن، راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری په‌ره‌پێنه‌دانی که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕکه‌ری ناو‌کی، هۆشداریی داوه، که ئه‌گه‌ر
هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران به ئاکام نه‌گات، گوشار بۆ ئه‌نجام دانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی نادیپلۆماتیک له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران دێته ئاراوه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی فارسی، ئاینهۆن گوتوویه‌تی، بارودۆخ له ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا به‌ره‌و ئاقاریکی خراپ ده‌ڕوات و ئه‌م ده‌وڵه‌ته به له ژێر پێ نانی رێککه‌وته نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان، ته‌ریک خراوه.
قسه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه پایه‌به‌رزه‌ی ئه‌مریکا، چه‌ند کاتژمێرێک دوای که‌وتنه خواره‌وه‌ی فـڕۆکه‌یه‌کی بێ‌فـڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایی له سه‌ر خاکی ئێران، هاتووه‌ته ئاراوه.


