ک/مـــــیدیا: رۆژین محه‌ممه‌دی، وێبلاگنووس و خوێندکاری بواری پزشکیی زانستگای مانیل فیلیپین له به‌ندی "ئهلف"ی زیندانی ئه‌وین، ناله‌باره.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هرانا، رۆژین له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی پێکی هێناوه وتوویه‌تی، تووشی نه‌خۆشیی میگرن و جۆرێک له نه‌خۆشیی ده‌روونی له نێو زینداندا بووه.
وێده‌چێ تووشبوونی نابراو به‌و جۆره نه‌خۆشییانه له ئاکامی هه‌لومه‌رجی زیندان و گوشاری لێپرسینه‌وه‌کانی مه‌ئموورانی زیندان له‌مه‌ڕ په‌ژراندنی تۆمه‌ته‌کانی، هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌و تۆمه‌تانه که له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێرانه‌وه دراونه‌ته پاڵ
رۆژین ده‌توانین ئاماژه به "پڕوپاگه‌نده له دژی نیزام" و "ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی" له رێگای "چالاکییه‌کانی مافی مرۆڤه‌و"ه، بکه‌ین.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که بنه‌ماڵه‌ی رۆژین محه‌ممه‌دی، له‌مه‌ڕ بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی پێوه‌نددار به بارودۆخی رۆڵه‌که‌یان له زیندان، له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم دان و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا براکه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بانگهێشتی دادسه‌رای زیندانی ئه‌وین کراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه.
رۆژین محه‌ممه‌دی له رێکه‌وتی 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له فڕۆکه‌خانه ده‌سبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته ئازاد کرا. به‌ڵام له دووهه‌می مانگی سه‌رماوه‌ز دیسان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین راگوێزرا.


