ک/مـــــیدیا: وێـڕای ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسیی بواری ژنان و به سه‌رپه‌رستیی نوێنه‌ری حیزبی سوسیال دێموکراتی سوێد، سمینارێک له ژیر ناوی رۆڵی ژنان له ئێرانێکی فیدراڵ‌دا، به‌ڕێوه‌چوو.
بانگه‌وازی سمینار به‌م شێوه‌یه:
کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئێرانی ئه‌مـڕۆ نه‌بوونی دیمۆکراسییه. به‌م شێوه‌یه هیچ جۆره رێزێک بۆ بیری جیاواز، مافی مرۆڤ و ئازدییه‌کانی مرۆڤ نییه. به دڵنیاییه‌وه گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکیه‌کانی وڵات هیچ جۆره مافێکی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، کلتووری و ئابوورییان نییه. ژنان له ئێران به هۆی ره‌گه‌ز مافگه‌کانیان پیشێل ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵام ئه‌م پێشێل‌کاریانه به هۆی نه‌ته‌وه‌که‌یان، مه‌زهه‌بیان و زمانیان زۆرتر ده‌بێت. ژنانێکی زۆر له ئێران له مه‌ترسی تووش بوون به توندوتیژی، چ له ناو کۆمه‌ڵگا و چ له ناو بنه‌ماڵه‌که‌یان هه‌ن، به جۆرێک که ره‌وشی ژنان له‌م ساڵانی دواییدا خواپ‌تر بووه.
له‌م سێمیناره که ده‌مانه‌وێ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژنان له ئێران به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که ئه‌ندامی گرۆپێکی نه‌ته‌وه‌یی (ئێتنیکی)ن قسه و باس بکه‌ین، و راده‌گه‌یه‌نین که به‌م پرسیارانه وڵام بده‌ینه‌وه: ره‌وشی ژنان له ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت؟ ژنان چۆن له چالاکییه سیاسییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن؟ ژنان چۆن ده‌توانن به مافی یه‌کسان وه‌ک پیاوان بگه‌ن؟ خه‌ڵکی ئێران چۆن ده‌توانن بگه‌نه بایه‌خه دیمۆکراتیک و مرۆییه‌کان؟
به‌شداربووان له‌م سێمیناره بریتین له: مۆنیره سوله‌یمانی ئه‌ندامی پارتی خه‌ڵکی به‌لووچستان و چالاک له گرووپی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، سوودابه ئه‌رده‌وان چالاکی ئازه‌ری، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی سیاسی ئێستا، په‌روانه حه‌یده‌ری نوێنه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و وته‌بێژی یه‌کیه‌تیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران. به‌ڕێوبه‌ری کۆڕ: کلاس نۆردمارک (Claes Nordmark) له حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی سوێد.
زانیاری
کات: سێ‌شه‌ممه، 6ی دێسامبر، کاتژمێر 18:00 تا 21:00
شوێن: بینای ناوه‌ندی ABF له Sveavägen 41 – ستۆکهۆڵم
زمانی سێمینار: سوێدی
به‌شداری بۆ هه‌موانه
به‌ڕێوه‌به‌ر: ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆلاف پاڵمه، پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ.


