ک/مــــــیدیا: ئاڵای رێژیم ئێران له‌سه‌ر تانک و شوێنه نیزامییه‌کانی رێژیمی سووریه له شاری دیمه‌شق ده‌شه‌کێته‌وه و رێژیمی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی رێژیمی به‌عسی سووریه ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌دات.
رۆژنامه‌ی "الزمان" له زاری ژماره‌یه‌ک شایه‌ت‌حاڵه‌وه، هه‌واڵی شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای رێژیمی ئێرانی له‌سه‌ر تانکه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری دیمه‌شق، پێته‌ختی وڵاتی سووریه بڵاو کردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی "الزمان" له زاری ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی عه‌ره‌ب که سووریه‌یان
به جێ هێشتووه، راپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه: "له گه‌ڕه‌که‌کانی "القدیسه"، "الزبدانی"، دمر"، رێگای فـڕۆکه‌خانه و خاڵه‌کانی پشکنین و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌ورووبه‌ری شاری دیمه‌شق، تانک و هێزه‌کانی رێژیمی سووریه‌یان بینیوه که له قه‌راخ ئاڵای سووریه، ئاڵای رێژیمی ئێرانیان هه‌ڵکردووه".
ئه‌م شایه‌ت‌حاڵانه گوتوویانه، وه‌ها دیمه‌ن‌گه‌لێک زیاتر له ده‌ورووبه‌ری خاڵه‌کانی پشکنین ده‌بینرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، حه‌وتووی رابردوو هه‌یئه‌تێکی نیزامیی رێژیمی ئێران، به نهێنی چووه‌ته شاری دیمه‌شق و هاریکاریی رێژیمی سووریه، له ئه‌گه‌ری روودانی هێرشی نیزامی له بواری راگواستنی ماده هه‌ستیاره‌کان بکه‌ن.
رێژیمی ئێران ته‌نیا وڵاتێکی که سه‌ره‌ڕای توندوتیژی و کوشتن و بـڕینی له‌ڕاده به‌ده‌ری هاووڵاتییان له‌لایه‌ن هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیمی به‌عسی سووریه‌وه، به بێ ترس له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د پاڵپشتیی کردووه.
ته‌نانه‌ت راپۆرت‌گه‌لێک له‌سه‌ر له سێداره‌دانی سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کانی ئه‌رتشی سووریه به ده‌ستی مه‌ئموو‌رانی رێژیمی نێردراوی رێژیم ئێران، بڵاو بۆته‌وه.
ده‌وڵه‌تی سووریه یه‌کێک له هاوپه‌یمانه‌کانی رێژیمی ئێرانه و ده‌وترێ، تاران هاریکاریی نیزامیی خۆی له رێگای سووریه‌وه بۆ گرووپه‌کانی حه‌ماس و حیزبوڵڵای لوبنان ده‌نێرێت.


