ک/مـــــیدیا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سه‌ردانی هه‌یئه‌تی ئه‌نجومه‌نی کوردی سووریه‌یان له شاری هه‌ولێر کرد.
رێکه‌وتی 10ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب و به هاوڕیه‌تیی رۆسته‌م جه‌هانگیری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و تاهیر مه‌حموودی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی ئه‌نجومه‌نی کوردی سووریه‌یان له شاری هه‌وڵێر کرد و له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌یئه‌ته‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز دوکتور عه‌بدولحه‌کیم، به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
دوکتور "عه‌بدولحه‌کیم به‌شار" خۆشحاڵیی خۆی له سه‌ردانی هه‌یئه‌تی حیزب دەربڕی و باسێكی سیاسی له‌سه‌ر دوایین كۆنگرەی كوردەكانی سووریه له قامیشلوو پێشکه‌ش کرد و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی ئه‌و كونگرە و كۆدەنگیی كوردەكانی سووریه‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا، به ئه‌ركێكی پێویست زانی و روانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی، سه‌بارەت به داهاتووی سووریه و بارودۆخی كوردەكانی سووریه به دوای رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌یئه‌تی حیزب باس كرد و سوپاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد، كه له هه‌موو كاتێكدا وەكوو پشتیوان و خه‌مخۆری كوردەكانی سووریه هه‌ڵویستی دیار و به‌رچاوی بووە.
پاشان سكرتێری گشتیی حیزب، خۆشحاڵیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له سه‌ركه‌وتنی كاری كۆنگرەی سیاسیی کوره‌کانی سووریه راگه‌یاند و سه‌ركه‌وتنی كوردی له هه‌ر كام له به‌شه‌كانی كوردستان به سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كورد زانی و خۆشحاڵی خۆی له‌وە دەربـڕی كه له‌و كاته ئه‌سته‌مه‌دا كه به‌رەو گۆڕانكاریی گه‌ورە هه‌نگاو دەنێن، هیزە سیاسییه‌كانی كوردی سووریه و كه‌سانی خه‌مخۆری ئه‌و پارچه‌یه له كوردستان توانیویانه یه‌كگرتوو و یه‌كـڕیز بێنه گۆڕه‌پانی خه‌بات و هیوا به داهاتوویه‌كی گه‌ش به كوردی سووریه و كوردی پارچه‌كانی دیکه بدەن. ئه‌و یه‌كگرتنه‌ی به زامنی سه‌ركه‌وتن زانی و هیواداری خۆی دەربـڕی كه له ماوەیه‌كی نێزیك‌دا به ئاواته‌كانی خۆیان بگه‌ن.
مسته‌فا هیجری له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا له‌سه‌ر رۆڵی تێكدەرانه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و هاوئاهه‌نگیی و هاوكاری نێوان رێژیمی ئێران و رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و رۆڵی نه‌رێنیی ئێران، ووتی: ئێران حه‌ز به به‌رەو پێش چوونی دێموكراسی له ناوچه‌كه‌دا ناكات و هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ مانه‌وەی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
له به‌شێكی دیکه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی سیاسیی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كوردی سووریه، چه‌ندین پرسیاریان له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و روانین و بۆچوونه‌كانی حیزب له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب ئاراسته‌ی به‌رێز مسته‌فا هیجری كرد و زۆر به وردی وڵامی سه‌رجه‌م پرسیارەكانی دایه‌وە و له كه‌شێكی زۆر دۆستانه‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێ كران.
هه‌یئه‌تی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی کوردی سووریه، به نوێنه‌رایه‌تیی 11 حیزب و رێکخراوی سیاسیی و 11 که‌سایه‌تیی کوردی سووریه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان.





