ک/مـــــیدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، به فه‌رمی له چواره‌مین کونفـڕانسی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کگرتووه‌کان، به‌شداریی کرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ پێکهاتوو له خاتوو پرشنگ شریفی، ره‌حیم محه‌ممه‌دی و ته‌یموور ئه‌لیاسی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له چواره‌مین کونفـڕانسی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له ژێر ناوی "پاراستنی مافی ژنانی سه‌ربه که‌مایه‌تییه‌کان"، به‌شدارییان کرد.
له‌م کونفـڕانسه‌دا، هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆمیساریای مافی مرۆڤ و چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌ی به‌شدار له‌و کونفـڕانسه، چاوپێکه‌وتنیان پێکهێنا.
وتاری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خاتوو "پرشنگ شه‌ریفی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.


