ک/مـــــیدیا: لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، پشتیوانیی خۆی له هێرشی ژماره‌یه‌ک خوێندکار بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا ده‌ربـڕیوه و هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران داخراوه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، عه‌لی لاریجانی، به‌رپرسی مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی رێژیم، وتوویه‌تی: کرده‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ مه‌حکووم کردنی هێرشی خوێندکاران بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا به مه‌به‌ستی حه‌شار دانی تاوانه‌کانی رابردووی بریتانیا و ئه‌مریکا ئه‌نجام دراوه.
عه‌لی لاریجانی له سه‌ره‌تای دانیشتنی ئاشکرای مه‌جلیسدا، وتی: دوێنێ ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران که له هه‌ڵسووکه‌تی ده‌وڵه‌تی بریتانیا تووڕه بوون، له‌هه‌مبه‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربـڕیوه و ژماره‌یه‌کیشیان چوونه‌ته ناو باڵوێزخانه‌که‌وه.
نابراو وتی: ئه‌م تووڕه‌ییه ئاکامی چه‌ند ده‌یه ملهۆڕیی بریتانیا له ئێران دایه که کۆمه‌لێک له‌و ملهۆڕییانه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌رجدار (مشروگه) و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی نیزامی په‌هله‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوایین راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که بریتانیا بالوێزخانه‌ی خۆی له تاران داخستووه. سه‌رله به‌یانیی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له زاری هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی جێ متمانه له تاران، رایگه‌یاند: که له‌نده‌ن نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له تاران داخستووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، چالاکییه ئاساییه‌کانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا کۆتایی پێهاتووه.


