ک/مـــــیدیا: بریتانیا کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی خۆی له تاران به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان له وڵاتی ئێران ده‌باته ده‌ره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ ی بی بی سی، سه‌رله به‌یانیی ئه‌مـڕۆ چوارشه‌ممه 9ی سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی، سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان ده‌وڵه‌تی بریتانیا رایانگه‌یاند، دوای هێرشی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران، بریتانیا کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌که‌ی به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان له‌و وڵاته ده‌باته ده‌ره‌وه.
کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م بڕیاڕه‌ی بریتانیا ناڕوونه، به‌ڵام راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن كه ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا به مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ دوبه‌ی، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له فڕۆکه‌خانه‌ی تارانن. ئه‌م راپۆرته هێشتا پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.


