ک/مــــیدیا: به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی بڵاو کراوه له هه‌واڵده‌رییه‌کانی رێژیم‌دا، نرخی بێ‌کاری له پارێزگاکانی کوردستان ـ جگه له ئیلام ـ له ئاستێکی سه‌ره‌وه دایه و
ئاستی نرخی بێ‌کاری له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا و سێ مانگی وه‌رزی هاوینی ساڵی 1389
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین به‌ره‌وڕوو بووه.به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، نرخی بێ‌کاری له وه‌رزی هاوینی 1390 هه‌تاوی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌هه‌مبه‌ر سێ مانگی پێشووتریدا 2.6% و له‌هه‌مبه‌ر ماوه‌ی وێکچووی ساڵی رابردوو 03%، دابه‌زینی به خۆوه بینیوه.
نرخی بێ‌کاری له هاوینی 1389ی هه‌تاوی 8.8% بووه، به‌ڵام له سێ مانگه‌ی به‌هاری ئه‌مساڵدا گه‌یشته 10.1% و دیسان له هاوینی ئه‌مساڵدا 8.5% دابه‌زینی به خۆوه بینی.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، نرخی بێ‌کاری له پارێزگای ئیلام له سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا 2.3% و له سێ مانگی هاوینی ساڵی رابردوودا 3.9%، دابه‌زینی به خۆوه بینیوه.
به‌ڵام نرخی بێ‌کاری له پارێزگای کوردستان به پێچه‌وانه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران زیادی کردووه.
نرخی بێ‌کاری له پارێزگای کوردستان له هاوینی ساڵی رابردوودا 12.5% بووه، که له وه‌رزی به‌هاری 1390 دابه‌زینێکی 01%ی به خۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام خێرا دوای سێ مانگی دیکه 0.4% زیادی کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته نرخی بێ‌کاری له هاوینی 1389ی له پارێزگای کرماشان 12.6% بووه، له به‌هاری ئه‌مساڵدا بۆ 13.8% زیاد ده‌کات و له هاوینی 1390 داده‌به‌زێت و ده‌گاته 11.7%.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته نرخی بێ‌کاری له پارێزگاکانی کوردستان ــ جگه له پارێزگای سنه ــ له هاوینی 1390دا دابه‌زیوه.
نرخی بێ‌کاری له پارێزگای ئازه‌ربایجان و کرماشان له وه‌رزی به‌های 1390 له‌هه‌مبه‌ر هاوینی ساڵی رابردوو هه‌ڵبه‌زینێکی به‌رچاوی بووه، به‌ڵام له وه‌رزی هاوین و سه‌ره‌ڕای کاتی کاری وه‌رزێری دیسان ئه‌و نرخه دابه‌زیوه.
به‌ڵام پارێزگای ئیلام سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی 3.9%یی نرخی بێ‌کاری له‌هه‌مبه‌ر هاوینی 1389 دیسان یه‌کێک له پارێزگاکانی ئێرانه که تێیدا نرخی بێ‌کاری له سه‌ره‌وه‌یه.


