ک/مـــــیدیا: هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له رێوره‌سمی به خاک سپاردنی خاتوو "دانیه‌ل میتران" دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی "فڕانس لیبرته" و پشتیوان و دۆستی نه‌ته‌وه‌ی
کورد، که له رۆژی 5ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی له گوندی له‌دایک بوونی خۆیدا به خاک سپێردرا، به‌شدارییان کرد.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێـز "شاهۆ حوسه‌ینی "، نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کۆچ‌کردوو خاتوو دانیه‌ڵ میتران کرد.
له رێوره‌سمی به خاک سپاردنی خاتوو دانیه‌ل میتران ژماره‌یه‌ی به‌رچاو له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌یئه‌ته‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان، به‌شدارییان کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا سکرتێری ناوه‌ندی فڕانس لیبرته، کورته‌یه‌ک له ژیانی خاتوو دانیه‌ل میترانی باس کرد و پاشان ژیلبتێر میتران، کوڕی خاتوو دانیه‌ل میتران، به نوێنه‌رایه‌تیی بنه‌ماڵه‌که‌ی چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا فیلمێکی دێکۆمێنتار که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فڕانس لیبرته‌وه له‌سه‌ر ژیانی خاتوو دانیه‌ل میتران ئاماده کرابوو، پیشان درا.
شوان په‌ره‌وه هونه‌رمه‌ندی ستران بێژ و ناوداری گه‌لی کورد، یه‌کێک له گۆرانییه‌کانی خۆی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران، پێشکه‌ش کرد.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی و فه‌ڕانسه‌وی و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه سیاسییه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان، به‌شدارییان کرد.


