ک/مــــــیدیا: رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتێک‌دا رێژیمی سووریه‌ی به تاوان و توندوتیژی له دژی مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار کرد، و هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆی له ئیعدامی به کۆمه‌ڵ، ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژی جینسیی مه‌ئموورانی نیزامی و ئه‌منیه‌تیی سووریه ده‌ربڕی.
ئه‌م راپۆرته که له‌سه‌ر بناغه‌ی بینراوه‌کانی زیاتر له 200 قوربانیی توندوتیژییه‌کانی ده‌وڵه‌تی له سووریه ئاماده کردووه و رێژیمی به‌عسی سووریه‌ی به کوشتاری به کۆمه‌ڵ و ئه‌شکه‌نجه‌ی سیستماتیک تۆمه‌تبار کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان و ئه‌رتشی سووریه، ته‌نانه‌ت ره‌حم به ژنان و منداڵان ناکه‌ن و له‌هه‌مبه‌ر ژنان و منداڵاندا ده‌ستیان دواه‌ته تاوانگه‌لێک وه‌ک کوشتن، ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژی.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته که به‌شێکی له ماڵپه‌ڕی "جرس"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، نیزامیانی رێژیمی سوریه هه‌تا ئێستا 256 منداڵیان کوشتووه.
راپۆرته‌کانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که هه‌تا ئێستا 3500 ناڕازی له‌لایه‌ن هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه کوژراون.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، وه‌ها تاوانگه‌لێکی به‌ربڵاو ته‌نیا به ئاماژه‌ی چرای سه‌وزی رێژیمی سووریه ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمکاری عه‌ره‌بی له دژکرده‌وه‌ی درێژه‌ی کوشت و بـڕی ناڕازییان له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه، رۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێک گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"، قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆی که‌سایه‌تییه حکوومه‌تییه‌کانی دیمه‌شق بۆ وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و بلۆکه کردنی داراییه‌کانیان و هه‌ڵپه‌ساردنی هاوکارییه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ بانکی ناوه‌ندیی سووریه، به‌شێک له گه‌مارۆکانه.
به‌پێی راپۆرتی بی‌بی‌سی، ئه‌مریکا و ئاڵمان خوازیاری گوشاری زیاتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆسه‌ر رێژیمی سووریه‌ن.
سووزان رایس، نوێنه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ڵێت: کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایس سه‌باره‌ت به سووریه هه‌ڵوێستی جیدی بگرێت.


