ک/مــــــیدیا: رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی 1ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، به‌ڕێز"خوسره‌و عه‌بدوڵڵاهی"به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فه‌ڕانسه،
له ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی خه‌بات دژی ره‌گه‌زپه‌رستی بۆ دۆستایه‌تیی نێوان نه‌ته‌وه‌کان، هه‌ڵکه‌وتوو له پاریس ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ خاتوو "بێرنادێت هێتیر" دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
له‌م دانیشتنه‌دا دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێران و کوردستانی ئێران و خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پێناو به‌ده‌ست هێنان و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی و دێموکراسی له ئێران‌دا، ئاڵوگۆڕی بیرو‌ڕایان کرد.
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه که له نێوان دوو لایه‌ندا هاته ئاراوه بریتی بوو‌ن له:
ــ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران
ــ فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران و شیکردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی چه‌وسێنه‌رانه و شۆڤینیستیانه‌ی نیزامه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان چ رێژیمی پاشایه‌تی و چ رێژیمی ئیسلامیی ئێران و هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا له تاک نه‌ته‌وه‌یی کردنی ئێران به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پیش بردنی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و زمانی
ــ خه‌بات و تێکۆشانه‌کانی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کان و کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوه خه‌باتکاره‌کانی ئێران وه‌ک کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن له چوارچێوه‌ی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌دا به مه‌به‌ستی خه‌باتی یه‌کگرتوو له دژی ئاخوونده‌کان و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک و فیدراڵ له جیاتی حکوومه‌تی ئێستا
ــ پێشل کردنی مافی مرۆڤ و کێشه‌ی ئیعدام له ئێران
ــ بارودۆخی ژنان له ئێران
ــ کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران
ــ بارودۆخی سووریه و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران
ــ له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا هه‌ندێ به‌ڵگه له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێل کردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران پیشکه‌ش به خاتوو "هێتیر" کرا.
بزووتنه‌وه‌ی خه‌بات له دژی ره‌گه‌ز په‌رستی و بۆ دۆستایه‌تیی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا خاوه‌ن تستاتۆی راوێژکارییه.


