ک/مــــیدیا: به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کانی رێژیمی ئێران، مه‌جلیس له دانیشتنێکی ئاشکرادا له رۆژی چوارشه‌ممه 2ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، گه‌ڵاڵه‌ی دوفه‌وریه‌تیی که‌م کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ بریتانیا به 162 ده‌نگی ئه‌رێنی، پێنج ده‌نگی نه‌رێنی و شه‌ش ده‌نگی بێ‌لایه‌ن، په‌سند کرد.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم دوای گه‌مارۆکانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی بریتانیا هاتۆته ئاراوه.
رۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری دارایی بریتانیا رایگه‌یاند: گه‌مارۆی نوێ بۆ سه‌ر ریژیمی ئێران دوای راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی ئه‌نجام دراوه.
رۆژی 30ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، "جۆرج ئازبۆرن"، وه‌زیری دارایی بریتانیا هه‌واڵی گه‌مارۆی ئابووریی تێکـڕای بانکه‌کانی ئێران و له‌وانه بانکی ناوه‌ندی بڵاو کرده‌وه.
وه‌زیری دارایی بریتانیا رایگه‌یانددووه: که گه‌مارۆی نوێ‌تر له دژی رێژیمی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی ئه‌نجام ده‌درێت.
گه‌ڵاله‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بریتانیا له‌لایه‌ن 20 نوێنه‌ری مه‌جلیسی رێژیمه‌وه پێشه‌کش کرا.
له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه: هه‌بوونی پێوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ بریتانیا به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئێران یه‌کانگیر نییه.
له به‌ندێکی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران به‌رپرسیاره هه‌تا دوو حه‌وتووی داهاتوو پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی له‌گه‌ڵ بریتانیا بپچـڕێنێت و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کان تا ئاستێکی خوار که‌م بکاته‌وه.
رێکخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان و وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان له که‌متر له حه‌فته‌یه‌کدا چه‌ندین بـڕیارنامه و گه‌مارۆی نوێیان به‌سه‌ر رێژیمی ئێران‌دا سه‌پاندووه.


