ک/مـــــیدیا: سعوود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه، 2ی سه‌رماوه‌زی 1390ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس، بۆ جاری دووهه‌م رایگه‌یاندووه:
"ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی ئێران له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه درێژه‌ی هه‌یه و ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ ته‌ناهیی ناوچه‌که".
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، سعوود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، له دانیشتنی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس، هوشداریی داوه: هه‌وڵه‌کانی ئێران له‌مه‌ڕ گه‌شه و په‌ره پێدانی چالاکییه ناوکییه‌کانی، ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رهه‌م هێنان و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌و ریژیمی به چه‌کی ناو‌کی، که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرا له دژی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه.
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، وێڕای مه‌حکووم کردنی هێرشه‌کانی رێژیمی ئێران بۆ سه‌ر نووسینگه‌کانی دیپلۆماسیی ئه‌و وڵاته، به هه‌ڕه‌شه و پێشێل کردنی ئاشکرای رێکه‌وتننامه‌کان و یاسا نێو‌ده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌سف ده‌کات و به بـڕوای ناوبراو پاراستنی نووسینگه و هه‌یئه‌ته دیپلۆماسییه‌کان له‌و پێویستییانه‌یه كه ئایینی ئیسلام له‌سه‌ری پێداگریی کردووه.
پشێوی و ئاڵۆزیی نێوان عه‌ره‌بستان و رێژیمی ئێران که له سه‌ره‌کی‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستن، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆری باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا، زیادی کردوه.
ئێران سه‌ره‌ڕای ره‌ت کردنه‌وه‌ی تیکـڕای تۆمه‌ته‌کان، تیرۆری باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا، به گه‌ڵاڵه‌یه‌کی شه‌یتانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
مشتومـڕی ره‌وانیی نێوان رێژیمی ئێران و عه‌ره‌بستان، دوو جه‌مسه‌ری شێعه و سونیی ناوچه، له ناڕه‌زایه‌تییه سیاسییه‌کانی به‌حره‌ین زیادی کرد. ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی شێعه‌کانی به‌حرینه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، عه‌ره‌بستانی سعوودی رێژیمی ئێرانی به هۆکاری دروست بوونی پشێوی و ئاڵۆزیی ناوخۆی وڵاتی به‌حرین تۆمه‌تبار کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رێژیمی ئێران، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سیاسیی و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی رێژیم به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌کات.
سووریه ته‌نیا هاوپه‌یمانی رێژیمی ئێران له ناوچه‌که‌یه که له سه‌روبه‌دنی رووخان دایه و عه‌ره‌بستان له‌مه‌ڕ لاواز کردنی پێگه‌ی رێژیمی ئێران و گۆشه‌گیر کردنی ئه‌و رێژیمه، راشکاوانه له رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانی ده‌کات.


