ئه‌مـڕۆ رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵدان له‌پێناو له‌نێوبردنی توندوتیژی دژ به ژنانه و و هه‌موو ساڵێک له ئاستی جیهاندا رێز له‌م بۆنه‌یه ده‌گیرێت، به‌ڵام ده‌بینین بارودۆخی ژنان باشتر نابێت.
پرسی ژن به گشتی و یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی پرسی ژن که هه‌وڵدان بۆ بن‌بـڕکردنی توندوتیژییه، مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی دێته ئه‌ژمار و خه‌باتی بێ‌وچانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانی‌خواز بۆ دابین بوونی مافه‌کانی ژنان و به‌هێزکردنی رۆڵ و پێگه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگا درێژه‌ی هه‌یه. چوونکه
هه‌موو پێوه‌ره‌کانی سه‌رده‌م ئه‌مه ده‌خوازێ و ده‌سه‌ڵمێنن که کاتی کۆتایی هێنان و بن‌بـڕکردنی یه‌کجاره‌کیی توندوتیژی دژ به ژنان هاتووه و ده‌بێ هه‌وڵه‌کان له‌م بواره‌دا چـڕتر بکرێنه‌وه.
هه‌رچه‌ند تێکۆشانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانی‌خوازیش له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێستاش ده‌یان میلیۆن ژن له هه‌موو ئاستی جیهاندا هه‌ر له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ری، توندوتیژی و نایه‌کسانی له نێو ماڵ، شوێنی کار و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وڕوون. هێشتا کۆمه‌ڵگای جیهانی نه‌یتوانیوه له بواری یه‌کسانی جینسی و تواناسازیی ژنان هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگڕێت. له زۆر ده‌وڵه‌تی جیهاندا هێشتا به هۆی لاوازبوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دۆخی ژنان و مافه‌کانی ژنان به باشی به‌ره‌وپێش ناڕوات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که توندوتیژی دژی ژنان له 125 وڵاتی جیهاندا نایاساییه، به‌ڵام هێشتا 603 میلیۆن ژن له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن که هێشتا توندوتیژی دژی ژنان وه‌ک تاوان ناژمێردرێت. هێشتا 30%ی ژنان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا مووچه‌ی که‌متر له پیاوان وه‌رده‌گرن.
توندوتیژی دژ به ژنان له ئێران به شێوازی جۆراوجۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئێستا به ئاستێک گه‌یشتووه که هه‌موو کارناسانی بواری کۆمه‌لایه‌تیی نیگه‌ران کردووه که قه‌تله نامووسییه‌کان، قاچاغی کچان و ژنان و توندوتیژی جینسی به‌رچاوترینیانن. له چوارچێوه‌ی ماڵ و بنه‌ماڵه‌دا و له نێو کۆچه و بازار و زانستگا و شوێنه گشتییه‌کاندا رۆژانه شاهیدی به‌ڕێوه‌چونی چه‌شنێک توندووتیژی دژ به ژنانین. ژنان به هۆی ویستنی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی مرۆڤی ژیانی خۆیان، له‌گه‌ڵ شێوازی جۆراجۆری توندوتیژی به‌ره‌ورو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه، سه‌رکوتی ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کان بۆته رۆتینی کار و سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی و سیستماتیکی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران. به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ حیزب و رێکخراو و سه‌ندیکاکانی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێ ئازادیی تێکۆشانیان هه‌بێ، به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا رێگایان پێ نادرێت ئازادانه تێکۆشانیان هه‌بێت و هیچ رێزێک بۆ ئازادی تاكه‌كه‌سی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک دانانی. به‌داخه‌وه کاربه‌ده‌ستانی رێژیم، ئێرانیان کردۆته زیندانێکی گه‌وره بۆ که‌سایه‌تییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، حیزب و رێکخراوه‌کان و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی ئێران که زه‌ختێکی دووقات و زیاتریان له‌سه‌ره.
چالاکڤانانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران به گشتی، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌ڵاماری شه‌پۆلێکی نوێی گرتن، ئه‌شکه‌نجه و سه‌پاندنی حوکمی قورسی زیندان و هه‌ڕه‌شه‌کردن به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان. تاوه‌کوو به‌م شێوه‌یه بتوانن به پێکهێنانی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقێنه‌ر ناچاریان بکه‌ن واز له خه‌باتی ماف‌ویستانه و یه‌کسانخوازیی خۆیان بێنن.
که‌ش و دۆخی سه‌رکوت به دژی چالاکڤانانی مافی ژنان رووی له‌په‌ره‌سه‌ندن کردووه كه، له‌م دواییانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ده‌یان که‌س له که‌سایه‌تییه چالاک و به‌رچاوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، هونه‌رمه‌ند، هه‌واڵنێر و پارێزه‌رانی مافی مه‌ده‌نیی خه‌ڵک ده‌نگی دایه‌وه و ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یشی لێکه‌وته‌وه. ئێستا ده‌یان زیندانی سیاسی ژن له گرتووخانه‌کانی ئه‌وینی تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران و کوردستاندا هه‌ن که ته‌نانه‌ت له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش کروان. زۆربه‌ی چالاکڤانانی مافی ژنان سزای زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نین که له‌پێناو بن‌بـڕکردنی شێوازه‌کانی توندوتیژی دژ به ژنان، ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کی گرینگ و مێژوویی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌کان، ناوه‌نده‌کانی خوێندن، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سینفی و تاکه‌کان و میدیاکان، دیاره یاسا و حکوومه‌ته‌کانیش ده‌توانن باشترین رۆڵ و به‌رپرسایه‌تی له‌م پێناوه‌دا بگێڕن.
یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
25ی نوامبری 2011


