ك/میدیا: رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 2ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 23ی نوامبری 2011ی زایینی، یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی
25ی نوامبر، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕ كردنی توندوتیژی دژ به ژنان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ به‌رێز هاژه سلێمان مسته‌فا، ئه‌ندام پارلمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و رۆژه و هه‌روه‌ها باسێك له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵۆگۆرانه كه له مادده‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی له نێو خێزان و كۆمه‌ڵگادا پێكهاتووه، پێشكه‌شی به‌شداران كرد.
به‌رێز هاژه سلێمان له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا، باس له ئه‌و نه‌هامه‌تیانه و توندوتیژیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان كراوه و كه به شێوه‌ی جۆراوجۆر رۆڵی سه‌ره‌كیی له پێك هاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی توندوتیژ له كوردستاندا هه‌بووه، كرد. له درێژدا ئاماژه‌ی به رۆڵی داب و نه‌ریته كۆن و دواكه‌وتووانه كه له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كان زاڵ بوونه و هه‌روه‌ها شوێندانه‌ریی مه‌زهه‌ب و ئایین له‌سه‌ر درووست بوونی فه‌رهه‌نگێكی توندوتیژ له ناو كۆمه‌ڵگادا، كرد.
پاشان باسێكی له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه كه له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی له نێو خێزان و كۆمه‌ڵگادا زیاد كراون و ئه‌م پرۆژه یاسایانه كه سه‌باره‌ت به پشتیوانی له‌و ژنانه كه له‌گه‌ڵ توندوتیژی نێو خێزان و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وروو ده‌بن، پێشكه‌شی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
له كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك پرسیار و تێبینی له لایه‌ن به‌شدارانی كۆره‌كه ئاراسته‌ی هاژه سلێمان كران كه ناوبراو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.






