ک/مــــــیدیا: رێژیمی ئێران رۆڵێکی زه‌ق‌تر و به‌رچاوتر به نیزامیانی سه‌رده‌می شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراق، له وه‌زاره‌تخانه‌کانی زانست و بێهداشت،
ده‌دات و 10%ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستیی زانستگاکان به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی ته‌مه‌ن و تا‌قی‌کردنه‌وه، راده‌ستی ئه‌و نیزامیانه ده‌کرێت.
ئه‌م هه‌ڵاواردنه له‌و دوو وه‌زاره‌تخانه‌دا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رنامه‌ی پێنجی گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و تێکڕای نیزامیانی به‌ره‌کانی شه‌ڕ، جانبازان، دیلی 3 ساڵه، منداڵانی جانبازی سه‌ره‌وه‌ی 50% و منداڵی کوژراوان و دیله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی سێ ساڵ، له خۆ ده‌گرێ.
به‌گوێره‌ی به‌ندی "ز"ی ماده‌ی 44ی یاسای به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت، زانستگاکان، ناوه‌نده‌کان و دامه‌زراوه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن، وه‌زاره‌تخانه‌کانی زانست ــ توێژینه‌وه و تێکنۆلۆژی و بێهداشت ــ ده‌رمان و په‌روه‌رده‌ی پزیشکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 10%ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستیی خۆیان له نیزامیانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراق، به‌رپرسیارن .


