ک/مـــــیدیا: 80 کرێکاری کارخانه‌ی فه‌رشی رۆژئاوای ئێران، هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر رێگای کرماشان ــ بێستوون، به بیانووی گه‌مارۆی ئابووری و نه‌بوونی که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی فه‌رش چنین وه‌ک برزه و ریشاڵ، له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "هرانا"، ئه‌م کرێکارانه کارخانه‌ی چنینی فه‌رشی رۆژئاوای ئێرانیان له ساڵی 1388 دووباره وه‌ڕێ خسته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌ی به بیانووی گه‌مارۆی ئابووری و نه‌بوونی پرزه و ریشاڵ، ئه‌و 80 کرێکاره‌ی له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ر کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و کارخانه‌یه له ساڵی 1386 به‌هۆی نه‌شیاوی و ناکارئامه‌یی که‌رتی تایبه‌تی، داخرا. به‌ڵام دوای چه‌ند مانگ کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و پاڵپشتیی کرێکاران له نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده و جێ متمانه‌یان، سه‌ره‌تای ساڵی 1388 جارێکی دیکه ئه‌و کارخانه‌یه راده‌ستی که‌رتی ده‌وڵه‌تی کرایه‌وه و پاشان کاره‌کانی خۆی ده‌ست پێکرده‌وه . به‌م حاڵه‌شه‌وه توانیبوویان وه‌ڵامی تێکڕای ویست و داخوازیی کرێکاره‌کان بده‌نه‌وه.


