بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه:
كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌ی كۆنگرههی چوارده‌هه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌عات 9:30 به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 19ی نوامبری 2011ی زایینی دوزادهیهمین پلینۆمی خۆی به
به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگرانو موشاویرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێكهێنا.
پلینۆم به راگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له شه‌هیدانی رێگای ئازادی‌و قوربانییه‌كانی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی پارێزگای وانی توركیه ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كاك مسته‌فا هیجری ده‌ستووری كاری پلینۆمی خسته به‌ر نه‌زه‌ری به‌شدارانی پلینۆم‌و به دوای باس له‌سه‌ركردن‌و په‌سندكردنی به‌رنامه‌كان، یه‌كه‌م بڕگه‌ی كاری پلینۆم كه بریتی بوو له راپۆڕتێكی سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌و ئێران‌و كوردستان كه له نێوان دوو پلینۆم‌دا هاتبوونه ئاراوه له لایه‌ن سكرتێری گشتییه‌وه پێشكه‌ش كرا.
له دووهه‌م به‌شی راپۆڕته‌كه‌دا باس له كۆنگره‌ی 15ی حیزب‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كراو‌و له‌و باره‌وه پێشنیاری ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی كومیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره خرایه بهرنهزهری به‌شدارانی پلینۆم‌و پاش تاوتۆی كردنی ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن پلینۆمه‌وه په‌سند كرا. ئه‌و كومیته‌یه ئه‌ركدار كرا كه به پێی رێنوێنییه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كاره‌كانی ده‌ست پێ بكات‌و راپۆرتی كار‌و تێكۆشانی خۆی به پلینۆمی داهاتووی كومیته‌ی ناوه‌ندی بداته‌وه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كومیته‌ی كاروباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راپۆڕتێكی له‌سه‌ر كار‌و چالاكی رێكخستهنهكانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێشكه‌ش به‌شدارانی پلینۆم كرد.
له راپۆڕته سیاسییه‌كه‌دا جارێكی دیكه ئاور درابووه ئه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییانه‌ی كه له باكووری ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویاندا‌و پرۆسه‌ی سیاسی‌و ره‌وتی چونه پێشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌شێك له‌و وڵاتانه پاش رووخانی رێژیمه‌كانی پێشوویان ئاماژه‌یان پێكرا. له‌و باره‌وه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه كه ئامانجیان رووخانی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و سه‌قامگیربوونی حكوومه‌تی دڵخوازی خه‌ڵك بوو به خاڵێكی ئه‌رێنی دانرا بوو. هه‌روه‌ها راپۆڕت له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ئه‌م خه‌باتانه به پێی ره‌وشی تایبه‌تی هه‌ركام له وڵاتهكانو پێوه‌ندییه‌كانیان له ئاستی جیهانیو ناوچه‌ییدا ره‌وتی خۆی دهپێوێو سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی راپهڕێو به ئامانجی خۆیان ده‌گه‌ن. له چوارچێوه‌ی ئه‌و باسه‌دا ئاماژه به وه‌زعی سیاسی‌و ئابووری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و قه‌یرانانه كران كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا له‌گه‌ڵی به‌ره‌و روو بووه به تایبه‌ت كه ئه‌و رێژیمه به سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و زه‌برو زه‌نگ دژی ئازادیخوازانی ئێران درێژه ده‌داو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زعی شپرزه‌ی ئابووری‌و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به هۆی سیاسه‌تی ناكارامه‌ی رێژیم ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجێكی دژوار به‌ره‌وروو كردوتهوه. وا چاوه‌ڕوان ده‌كری كه درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته ببێته هۆی گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر رێژیم‌و ئاكامی ئه‌و وه‌زعه‌ش زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌م داهاتدا بشكێته‌وه.
راپۆڕته‌كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه راپۆڕتی ئه‌م دوایانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه روونترو زیاتر له جاران په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئامانجی رێژیم بۆ پیتاندنی ئورانیوم هه‌ڵدایه‌وه، كه ئه‌مه خۆی پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی رێژیمه كه گوایا ئامانجی نیزامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هه‌سته‌ییدا نییه، هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر پیشیلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆمیسیونی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ركه‌وتنی پیلانی تیرۆریستی بۆ تیرۆری بالوێزی عه‌ره‌بستانی سعوودی له ئهمریكاو درێژه‌دان به سیاسه‌تی ده‌ست تێوهردانو نائه‌من كردنی وڵاتانی ناوچه، كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێندی وڵاتی وه‌ك رووسیه‌و چین پتر له پێشوو ئه‌و رێژیمه به‌ره‌و ته‌ریك بوونه‌وه ده‌با. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیارنامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئهتۆمیو بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پتر له پێشوو ئه‌و رێژیمه ده‌خاته ژێر فشار. له وه‌زعێكی سیاسی وادا كه چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌دا ده‌كرێ پلینۆم به پێویستی زانێ كه هێزه سیاسی‌و دێموكراته‌كانی ئێران‌و كوردستان زیاتر له رابردوو هه‌وڵی هاوكاری‌و یه‌كگرتوویی بدهنو شوێندانه‌ری پتر له خۆیان نیشان بده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا وه‌زعی خه‌باتی كورد به گشتی خرابووه به‌ر باس‌و ره‌وشی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له كوردستان به سرنج‌دان به بارودۆخی سیاسیی كورد له هه‌ر وڵاتێك تاوتوی كرا بوو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه كرا بوو كه خه‌باتی كورد له كوردستانی ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار‌و زهختو سه‌ركوتێكی رێژیم‌و مۆڵدانی هێزی زۆری نیزامی له ناوچه به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر بهردهوامو حه‌ره‌كه‌ته سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان له ساڵی رابردوو‌و له بۆنه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ربڕی ئه‌م راستیه‌ن، بۆیه به ئه‌ركی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دانرا كه بۆ چڕوپڕتر كردنی خه‌باتی كۆمه‌لانی خه‌ڵك‌و رێكخستنیان هه‌وڵی زیاتر بدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران‌و كوردستاندا، به‌ناو هه‌ڵبژاردنی خولی نۆهه‌می مه‌جلیسی شورای ئیسلامی‌و هه‌وڵه‌كانی رێژیم بۆ راكێش كردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان كه‌وته به‌ر باس‌و به سه‌رنجدان به بێباوه‌ڕی رێژیم به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیك‌و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌تانی هه‌ڵبژێرانی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك، پلینۆم به‌و ئاكامه گه‌یشت كه به ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ خه‌ڵك به دواوه نابێ.
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد له سوریه‌و به‌رینتر بوونی خه‌باتی خه‌ڵك له‌و وڵاته دژی ده‌سه‌ڵاتی حاكم، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به وه‌زعی كورد له رابردوو و له ئێستای ئه‌و وڵاته‌دا كردبوو، له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وری زۆربه‌ی كورده‌كانی ئه‌و به‌شه له كوردستان له پێكهێنانی "كۆنگره‌ی نیشتمانی كورد" له قامیشلوو به مه‌به‌ستی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی خه‌ڵكی كورد شانبه‌شانی باقی هێزه‌كانی ئوپۆزیسیونی سووریه به دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به ئامانجی گه‌یشتن به وێسته دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی به‌رز نرخاند بوو‌و، هه‌روه‌ها هیوای ده‌ربڕیبوو كه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌رییه، كورده‌كانیش له‌و وه‌زعه سیاسییه دژواره‌ی كه تێیدا به‌سه‌ر ده‌بن رزگاریان بێ .
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌وشی كورد له توركیه‌دا كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارلمان هیوا به درێژه‌دانی دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له‌م وڵاته‌ی زیاتر كرد، خسته بهرباسو راپۆڕت ئاماژه‌ی به‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ش كرد بوو كه به‌شێك به دنه‌دانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته هۆی به‌ربه‌ست له سه‌ر رێگای دیالۆگ‌و هه‌وڵه سیاسییه‌كاندا. پلینۆم هیوای ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی كه توركیه پرسی كورد له رێگای ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكا‌و به‌و كاره مهوقعییهتێكی له‌بارتر له ئاستی ناوچه‌و جیهانیدا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكا، جێگای خۆیه‌تی كه لایه‌نه‌كانی كوردیش له توركیه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقێعبینانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد بدهنو رێگا له نه‌یارانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیه بگرن.
راپۆرته‌كه ئاوری له وه‌زعی كورد له عێراق‌و هه‌لومه‌رجی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له‌و وڵاته دابووه‌وه‌و نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕیبوو كه ده‌ره‌تانی زیاتر بۆ دهستَ تێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له ئێراقدا بره‌خسێ. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راپۆرته‌كه سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی‌و پرسه نێوخۆییه‌كانی به ئه‌رێنی نرخاند بوو‌و هیوای ده‌ربڕیبوو كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و گه‌شه كردنی زیاتر‌و سه‌قامگیری پتر هه‌نگاو بنێ.
پلینۆم پاش باس‌و لێكدانه‌وه‌ی ورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ركام له‌و مه‌سه‌لانه‌دا راپۆرتی سكرتێر ی گشتیی په‌سه‌ند كرد‌و چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بۆ چالاكتر كردنی ئورگانه‌كانی حیزب به ده‌فته‌ری سیاسی دا.
پلینۆم پاش دوو رۆژ كاری بهردهوامو راگه‌یشتن به بڕگه‌كانی ده‌ستووری كار، ئێواری رۆژی یه‌ك شه‌ممۆ 29ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 20/11/2011زایینی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی
21ی نوامبری2011ی زایینی


