ک/مـــــیدیا: رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی 29ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی که‌رتی رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌مریکا، له دەڤه‌ری واشینگتۆن چاوپێکه‌وتنێکی دۆستانه‌یان پێکهێنا.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌مریکا به سه‌رپه‌ره‌ستیی"سه‌روەر عه‌وێز" به‌رپرسی ئه‌و کۆمیته‌یه‌وه پێشوازی لێ کرا و له ده‌سپێكدا به‌رێزیان سه‌بارەت به بارودۆخی ئه‌مــڕۆی کوردستان و ناوچه و پێگه‌ی کورد له نێو پرسه‌کاندا و هه‌روەها پێوەندی دۆستانه‌ی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان باسێکی پێشکه‌ش کرد.
دواتر "جه‌ماڵ عه‌بدوڵازادە" به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له ئه‌مریکا له‌سه‌ر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی و رووداوەکانی رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕەزایه‌تیی هاوچه‌شنی ناوچه له ئێران‌دا و ئامادەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پێش هاتنی هه‌ر جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک، باسێکی پێشکه‌ش کرد.
له کۆتاییدا دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێوەندی دۆستانه‌ی نێوانیان پێداگرییان کردەوه.




