ک/مـــــیدیا: به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رکۆماری سووریه، سه‌رکوتی ناڕازییان ته‌نیا رێگای کۆتایی هێنان به قه‌یران له وڵاته‌که‌یدا ده‌زانێت و له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ی ئێستای رێژیمه‌که‌ی سووره و هۆشداریی داوه که ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تووشی بوومه‌له‌رزه ده‌کات.
به‌شار ئه‌سه‌د له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ بڵاڤۆکی ساندی تایمز، له
سه‌رکوت و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕشگێران و به ده‌سته‌وه نه‌دانی خۆی، پێداگریی کردووه.
رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له وه‌ڵامی جیهاندا له‌مه‌ڕ کۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌کان، ده‌ڵێت: ئێستا خه‌ریکی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه توندئاژۆ و چه‌کداره‌کانی نێو خۆی سووریه‌یه.
سه‌رکۆماری سووریه له‌م وتووێژه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له دژی رێژیمه‌که‌ی ئه‌نجام بدرێ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تووشی بوومه‌له‌رزه ده‌کات و سه‌قامگیریی ناوچه‌که له نێو ده‌بات.
به‌رده‌وامیی سه‌رکوتی دژبه‌ران له‌لایه‌ن رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، گوشاره جیهانییه‌کانی له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کانی رێژیمی به‌عسی سووریه له دژی ناڕازییان و ناچار کردنی ئه‌و رێژیمه بۆ سازان و رێککه‌وتن ، زیاتر کردووه.
کۆمکاری عه‌ره‌ب حه‌وتووی رابردوو له‌هه‌مبه‌ر سه‌رکوتی توندوتیژانه‌ی خه‌ڵکی سووریه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و پابه‌ند نه‌بوونی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌ب، ئه‌ندامه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ی له‌و یه‌کیه‌تییه‌دا هه‌ڵپه‌سارد.
رێژیمی سووریه له دانیشتنی قه‌ته‌ردا، له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به توندووتیژییه‌کان و کشانه‌وه‌ی هێزی نیزامی له شاره‌کان و رێگادان دان به 500 چاوه‌دێری کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌مه‌ڕ تاوتوێ کردنی پێشێل‌کارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌ب رێککه‌وتبوون. که ئه‌مانه مه‌رجی سه‌ره‌کیی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ نێو بژیوانی کردنی ناڕازییان و ده‌وڵه‌تی سووریه بوون.
ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی جیهان خوازیاری ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دن.
به زیاد بوونی هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ری هێرشێکی نیزامی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته زیادی کردووه.
رۆژی رابردوو ئه‌گه‌ری دروست بوونی ناوچه‌یه‌کی پارێزراو له باکووری سووریه وه‌ک بنغازی له لیبی له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو بووه‌وه.
"اخوان المسلمین"ی سووریه یه‌کێک له گرووپه ئیسلامییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی سووریه، هه‌تا ئێستا ته‌نیا گرووپێک بووه که خوازیاریی ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی له‌مه‌ڕ پاراستنی گیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ناڕازی، له سووریه‌دا بووه.


