ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 17.11.2011کاتژمێر 1و30خوله‌کی (1.5)دوا نیوه‌ڕۆ هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سویس پێک هاتوو له
کاک نامدار سه‌فه‌ری به‌ر پرسی کۆمیته وکا ک باوا ئه‌لیاسی ئه‌ندامی به‌شی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه ی حیزب له‌سویس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سۆماروگا کارلۆ که ئه‌ندامی پارلمان وئه‌ندامی کومیسیونی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویسه له شاری ژنڤ کۆ بوونه‌وه.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرسی کومیته ڕێز وپێزانی به به‌ڕێز کارلۆ گوت که‌ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به کۆمیته داکه له گه‌ڵی کۆ ببنه‌وه.
پاشان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی باسکرد.
1-باسێک له سه‌ر پێوه‌ندی چه‌ندین ساڵه‌ی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران وحیزبی سۆسیالیستی سویس.
2- شیکردنه‌وی ئه‌و دۆخه‌ی که گه‌لانی ئێران به‌گشتی وگه‌لی کوردله کوردستانی ئێران به تایبه‌تی تێدا ده‌ژین .
3- داوای کرد که له باری سیاسی یه‌وه پشتیوانی له گه‌لی کورد بکه‌ن .
4-داوای کرد هه‌ر کات گروپی پارلمانتارانی دۆستی کورد کونفراس وه‌یان کوۆبوونه‌وه‌یان پێک هێنا بانگ هێشتی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بکه‌ن .
به‌ڕێز کارڵۆ زۆر شاره‌زایی له‌سه‌ر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌بوو پێویستی به‌وه نه‌ده‌کرد له‌سه‌ر حیز ب و مێژووی تێکۆشانی باس بکه‌ین،
هه‌ر بۆیه له‌ده‌سپێکی باسه‌که‌یدا ئه‌م پرسیاره‌کرد؟
ئایا ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌له حیزب جیا بوه ئیده‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ بوو وه‌یان هۆی چی بوو؟ پاشان پرسیاری کونگره نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فیدراڵی کرد . به‌ر پرسی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکرات کوردستانی ئێران به‌وردی وڵامی هه‌ردوو پرسیارکه‌دایه‌وه و به دوای وی‌دا به‌ڕێز کارلۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا که هه‌ر کات له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی کوردی کۆببنه‌وه به فرمی بانگ هێشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بکه‌ن وجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه پێویسته له‌مه‌و به‌دوا پێوه‌ندیکان توند‌و تۆڵتر بن وگوتی به ده‌فته‌ر کاره‌که‌مان ده‌ڵێم که ئه‌و کارانه‌ی له مه‌و پێش سه‌باره ت به کورد کردوومانه بۆتانی ئیمه‌یل بکات .پێویسته ئه‌وش بگوترێ که کاک باوا ئه‌لیاسی ڕێکخه‌ری چاو پێکه‌وتنه‌بوو وه‌هه‌ر وه‌ها جه‌نابیشیان له باسه‌کاندا به‌شدار بوون.
کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له سویس


