ک/مــــــیدیا: ده‌رچوونی بــڕیارنامه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی سه‌باره‌ت به مه‌حکووم کردنی هه‌وڵه‌کانی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی، ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پێشوازیی لێ‌کردووه، به‌ڵام رێژیمی ئێران ده‌ڵێت، پێداگرانه‌تر له‌سه‌ر پیتاندنی ئوران‌یۆم هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
رۆژی هه‌ینی ــ 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی ــ ئه‌نجومه‌نی حوکامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، بـــڕیارنامه‌یه‌کی به دژی به‌رنامه‌ی گوماناویی رێژیمی ئێران ده‌رکردووه و هه‌وڵه‌کانی رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ درووست کردنی چه‌کی ناو‌کی، مه‌حکووم کردووه.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رێژیمی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، ده‌رچوونی ئه‌و بــڕیار نامه‌یه به "هه‌ڵه" وه‌سف کرد و پێداگریی و به‌دواداچوونی جیدی‌تری رێژیمه دڵخوازه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی دووپات کرده‌وه.
ناوبراو، یۆکیا ئامانۆ، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، به "هه‌ڵسووکه‌وتی جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئاژانس" تۆمه‌تبار کردووه و وتوویه‌ی: "هه‌وڵه‌کانی ئامانۆ و ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران" تووشی شکان و پاشه‌کشه ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه له دانیشتنی حه‌وتووی داهاتووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له ژێر ناوی "رزگاریی جیهان له چه‌کی ناو‌کی" که وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئاماده ده‌بن، به‌شداری ناکات.
په‌رچه‌کرداری ئه‌مریکا و رووسیه له‌هه‌مبه‌ر بــڕیارنامه‌ی ئاژانس
بریتانیا، ئه‌مریکا و رووسیه پێشوازییان له ده‌رچوونی بــڕیارنامه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی به دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران کردووه و ئه‌و بـڕیارنامه‌یه به ده‌رفه‌تێک بۆ روونکردنه‌وه‌ی رێژیمی ئێران و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان وه‌سف ده‌که‌ن.
هیلاری کلینتۆن، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتوویه‌تی: له‌م بـڕیارنامه‌یه‌دا جیهان په‌یامێکی راشکاوانه و ئاشکرای ئاراسته‌ی رێژیمی ئێران کردووه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که یۆکیا ئامانۆ له راپۆرته‌که‌یدا پێشکه‌شی کردوون، تاران تووشی سه‌ر ئێشه ده‌کات.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریکا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، به هه‌واڵنێری "بی‌بی‌سی"ی گوتووه: تێکڕای ویسته‌کانی واشنگتۆن، وه‌ک هاوکاریی نه‌کردنی رێژیمی ئێران و لایه‌نی نیزامیی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، له‌و بـڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه.
له‌لایه‌کی‌تره‌وه هه‌واڵده‌رییه‌کانی ناوخۆی ئێران خۆشحاڵیی خۆیان له‌مه‌ڕ نه‌گونجاندنی تێکـڕای ویسته‌کانی ئه‌مریکا ده‌ربــڕیوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیه له به‌یاننامه‌یه‌کدا، رایگه‌یاندووه: له نووسین و داڕشتنی بــڕیارنامه‌که‌دا به‌شداریی کردووه و ده‌نگی ئه‌رێـنیشی پێداوه.
رووسیه له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێت: گرینگیی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران ره‌ت ناکاته‌وه.
له تێکـڕای 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوکامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، 32 وڵات ده‌نگی ئه‌رێنیان به مه‌حکووم کردنی رێژیمی ئێران و دوو وڵاتی کووبا و ئێکوادۆر ده‌نگی نه‌رێنی و ئه‌ندونیزی ده‌نگی بێ‌لایه‌نی خۆی راگه‌یاندووه.
ئه‌م بـڕیارنامه‌یه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرتی ئاژانس، سکرتێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی ده‌رده‌چێ که تییدا نیگه‌رانیی ئاژانس له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران پێداگری کراوه.
له‌م راپۆرته‌دا راشکاوانه هاتووه، که ئاژانس ناتوانێ ئاشتی‌خوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران په‌سند بکات و له‌م پێوه‌ندییه‌دا خوازیاری هاوکاریی و روونکردنه‌وه‌ی رێژیمی ئیران له‌گه‌ڵ ئاژانسه.
وڵاتانی رۆژئاوایی رێژیمی ئێران به هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و رێژیمی ئێرانیش سه‌ره‌مڕه ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌کاته‌وه.


