ک/مـــــیدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له کونگره‌ی ساڵانه‌ی "بزاڤی ئاشتی"دا به‌شداریی کرد و له به‌شی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی سه‌بارت به کوردستان پێشکه‌ش به به‌شدارانی کونگره‌که کرد و
له په‌راوێزی کونگره‌که‌دا چاوی به ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی به‌شدار بووی کونگره‌که که‌وت.
ئه‌م کونگره‌یه له رێکه‌وتی 21 و 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی به به‌شداریی نوێنه‌رانی بزاڤی ئاشتی له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی ئورووپا، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کانی گه‌شه‌خواز و دێموکراتی ئورووپا، به‌ڕێوه‌چوو.
خوسره‌و عه‌بدوڵـڵاهی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فه‌ڕانسه به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه له کونگره‌دا به‌شداریی کردبوو.
ته‌وه‌ری بابه‌ته‌کان له رۆژی یه‌که‌می کونگره‌دا بریتی بوون له: ئاشتی، په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ئاشتی و لابردنی توندوتیژی، له نێو بردنی چه‌که ناوکییه‌کان، پێش‌گیری له روودانی شه‌ڕ و .. هتد، که یه‌کێک له‌و بابه‌تانه بۆ "چالاکی له بواری جێگیر کردنی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست" ته‌رخان کرابوو.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌شی جێگیر کردنی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئه‌م ناوچه، به‌تایبه‌ت فه‌لستین و کوردستان ــ وه‌ک دوو پرسی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ـ بۆ به‌شدار بووان دوا.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ی به حه‌شیمه‌تی 40 میلیۆنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیه و سووریه، وتی: ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی بێ‌به‌ش کراوه و ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی زاڵ له سه‌رکوتی توندوتیژانه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه خۆ نابوێرن.
خوسره‌و عه‌بدوڵـڵاهی گوتی: رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به بێ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد، هیچ جۆره سه‌قام‌گیرییه‌ک به خۆیه‌وه نابینێت.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له په‌راوێزی کاری ئه‌م کونگره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزب و که‌سایه‌تییه‌کانی به‌شدار بووی ئه‌م کونگره وه‌ک، "ئێریک ئازانا"، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی بزاڤی ئاشتی، "ژان پل هۆشۆن"، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی شاری پاریس، نوێنه‌ری فه‌لستین و نوێنه‌ری حیزبی کومونیستی سووریه دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا و سه‌باره‌ت به پرسه جۆراوجۆره‌کان، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
بزاڤی ئاشتی له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیی فه‌ڕانسه له سه‌رده‌می به‌رخۆدانی فه‌ڕانسه، دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و به‌تایبه‌ت چه‌که ناوکییه‌کان دژایه‌تی ده‌کات و پاڵپشتی چاره‌سه‌ر کردنی ئاشتیانه‌ی پرس و ئالۆزییه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.


