ک/مــــــیدیا: هه‌شت چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری گیلان‌غه‌رب سه‌ربه پارێزگای کرماشان، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، به گشتی به 13 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران، ئه‌م چالاکانه‌ی بواری ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی کورد، له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی گیلان‌غه‌رب، به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان به دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی" له "رێگای لایه‌نگری له رێکخراوێکی سیاسیی کوردستان"، مه‌حکووم کراون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌جاد جه‌هان‌فه‌رد، عێزه‌دین حه‌یده‌ری و مازیار محه‌ممه‌دی، هه‌ر کامیان به یه‌ک ساڵ زیندان و نه‌عیم نه‌جه‌فی به 4 ساڵ، فه‌رهاد وه‌کیلی‌نیا 3 ساڵ، جه‌ماڵ خانی 2 ساڵ و مه‌ریه‌م ئه‌مینی به یه‌ک ساڵ زیندانیی هه‌ڵواسراو حوکم دراون و سینا بیژه‌ن‌پوور له تۆمه‌تێک که درابووه پاڵی بێ‌تاوان ده‌رچوو.
شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و چالاکه کوردانه له رێکه‌وتی 4ی گه‌لاوێژی 1390ی هه‌تاوی ده‌ستی پێ‌کرد، که ژماره‌یه‌کیان به گوشار له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌کانیان بۆ ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتیلاعات راکێشراون.
کۆمه‌ڵیک له‌و چالاکانه دوای یه‌ک مانگ و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان دوای دوو مانگ ده‌سبه‌سه‌ر کران له ژووری تاکه‌که‌سیدا، هه‌رکامیان به بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌نی ئازاد کراون.


