ک/مـــــیدیا: رێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران رایگه‌یاند، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، مردن به هۆی رووداوه‌کانی کار له‌هه‌مبه‌ر ماوه‌ی وێکچووی ساڵی رابردوو، 18.8% زیادی کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشکی یاسایی، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 778 که‌س له رووداوه‌کانی کار، گیانی خۆیانیان له‌ده‌س داوه، به‌ڵام له ماوه‌ی وێکچووی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ساڵی رابردوودا، 655 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌س دابوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا"، له ساڵی 1389دا یه‌ک هه‌زار و 290 که‌س گیانی خۆیانیان به‌هۆی رووداوی کار له‌ده‌س داوه که 19 که‌سیان ژنن.
له تێکڕای ئه‌م 778 قوربانیانه‌ی رووداوی کار له ساڵی 1390 ته‌نیا 8 که‌سیان ژنن.


