ک/مـــــــیدیا: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران‌دا بڵاو کرایه‌وه. راپۆرتێک که تێیدا هاتووه، ناتوانێ ئاشتی‌خوازانه بوونی ئامانجه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران په‌سند بکات و له‌م پێوه‌ندییه‌دا نیگه‌رانیی جیدیی خۆی ده‌ربڕیوه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، له‌م راپۆرته‌دا له‌سه‌ر نیگه‌رانیی جیدیی خۆی له‌مه‌ڕ نیزامی بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران پێداگریی کردووه.
ئاژانس ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی خۆی دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی تێکڕای زانیارییه به‌ربڵاو و جێی متمانه‌کانی، ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، "رێژیمی ئێران چالاکی‌گه‌لێکی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی که‌ره‌سه و ئامرازی ته‌قینه‌وه‌ی ناو‌کی ئه‌نجام داوه".
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، رێژیمی ئێران هه‌تا پێش ساڵی 2003 چالاکییه ناوکییه‌کانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی ورد به‌ڕێوه بردووه، که ده‌لوێ ئه‌م چالاکییانه هه‌تا ئێستاش له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وام بێت.
ئاژانس له‌م راپۆرته‌دا داوای له رێژیمی ئێران کردووه، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی ناوکیی خۆی روونکردنه‌وه بدات و به بێ هیچ دوڕدونگییه‌ک له‌گه‌ڵ ئاژانس بچێته قۆناغی وتووێژ و هاوکارییه‌وه.
به‌رنامه گوماناوییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران، هه‌تا ئێستا چوار بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆی ئابووی بۆ رێژیمی ئێران به دیاری هێناوه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ راپۆرتی نوێی ئاژانس، ببێته هۆی داسه‌پاندنی زیاتری گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر رێژیمی ئێران‌دا.


