ک/مــــــیدیا: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی 200 سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه به
به‌شداریی سکرتێری گشتیی حدک.ئێران و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی حیزب، کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کان، رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م رێوڕه‌سمه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێز لێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل، ده‌ستی پێ‌کرد.
له بڕگه‌ی یه‌که‌می رێوڕه‌سمه‌که‌دا رێژه‌ی نیزامیی به‌شدارانی ده‌وره‌ی 200ی سه‌ره‌تایی و پاشان حه‌ره‌کاتی نیزامیی به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌ڕێز کاک مسته‌فای هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. مسته‌فا هیجری له قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر گرینگیی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکرات و زه‌رووره‌ت و پێویستیی بوونی ئه‌م ناوه‌نده‌ی بۆ بارهێنان و پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه باس کرد و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا له تێکڕای مامۆستایانی شه‌هیدی فیرگه‌ی یاد کرده‌وه و هه‌روه‌ها پێداگریی له‌سه‌ر ئامادبوونی خۆمان بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران داگرته‌وه.
پاشان په‌یامی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی له‌لایه‌ن سه‌په‌رستی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی و ئه‌ندامی جیگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب، "ئومید مه‌ندوومی"یه‌وه خوێندرایه‌وه و پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودێک له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزب، په‌یامی ئامووزشیی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی ده‌وره‌ی 200، له‌لایه‌ن "بوداق بو‌داقی"یه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌سه‌ر مامۆستایانی فێرگه، ئه‌ندامانی کۆڕی هونه‌ری و سه‌رکه‌وتوانی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی، 200خه‌ڵاتی رێز لێنان دابه‌ش کرا.
دوای پێشکه‌ش کردنی گۆرانییه‌ک به زاراوه‌ی کرمانجیی ژوور‌و له‌لایه‌ن یه‌کێک له به‌شدارانی ده‌وره‌وه، په‌یامی ده‌وره له‌لایه‌ن یه‌کێکی دیکه له به‌شدارانی ده‌وره‌وه، خوێندرایه‌وه.
له کۆتاییشدا سروودێک به‌ناوی "من پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم" له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.






