ک/مــــــیدیا: شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق کاریگه‌رییه‌کی ده‌روونیی قووڵی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌ی کرماشان داناوه و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و 8 ساڵه‌دا له دایک بوون تووشی جۆرێک له پشێوی ئالۆزیی ده‌روونی بوون.
ده‌روونناسێکی کرماشانی به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه: حه‌شیمه‌تێکی ته‌مه‌ن 30 هه‌تا 40 ساڵان، سه‌رده‌می منداڵیی خۆیان له رۆژه‌کانی شه‌ڕدا تێپه‌ڕاندووه و هه‌نووکه‌ش تووشی پشێوی تاکه‌که‌سی بوون و ترسێکی نادیار ناخی ئه‌وانی گرتووه که یه‌کێک له‌و پشێویانه نه‌بوونی پهرمۆن(اعتماد به نفس)ی ئه‌و که‌سانه‌یه.
ئه‌م ده‌روونناسه ده‌ڵێت: رێژیمی ئێران له سه‌رده‌می شه‌ڕدا به‌دواداچوونی جیدیی بۆ ئه‌م کاره ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا سه‌رده‌می شه‌ڕ ناگرێته‌وه و به وته‌ی ناوبراو، کێشه ئابوورییه‌کانی ئێستا هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی باوک و دایکان و کاریگه‌رییه‌کی کوشنده‌ی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و سه‌قامگیریی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیی منداڵانی بنه‌ماڵه‌دا ده‌بێت.


