ک/مـــــیدیا: ماوه‌ی چه‌ند رۆژه هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هاریکاریی هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ئه‌و رێژیمه له ده‌ڤه‌ره‌کانی خۆی و ماکۆ، به جله‌به‌رگی کوردییه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه به‌کرێگیراوه‌کان به هێز و گوشار هێنان، پاره له خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م داهاتی ناوچه‌کانی ماکۆ و خۆی وه‌رده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که، که له گرێدراویی ئه‌م هێزانه به رێژیمی ئێرانه‌وه ئاگادار نین، رێژیم له هه‌رێمه‌کانی کۆتۆل، بێدلان و قداسان ئه‌م سیاسه‌ته دژیگهلیانه له‌سه‌ر خه‌ڵکی خۆی و ماکۆ به‌ڕێوه ده‌بات.


