ک/مــــــیدیا: رۆژنامه‌ی واشنگتون پۆست بڵاوی کردووه‌ته‌وه، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هاریکاریی پسپۆڕان و شاره‌زایانی بیانی له سه‌روبه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی دایه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی، ئه‌م رۆژنامه ئه‌مریکاییه له زاری کارناسانی ناو‌کی و دیپلۆماتکاره رۆژئاواییه‌کانه‌وه بڵاوی کردۆ‌ته‌وه، به‌پێی به‌ڵگه و زانیارییه‌کانی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی، زانایه‌کی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت و هه‌ندێ کارناسی ئه‌و بواره له کوره‌ی باکوور و پاکستان چه‌ندین ساڵ له بواری ناوکییه‌وه یارمه‌تیی رێژیمی ئێرانیان داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هاریکاریی پسپۆڕانی ده‌ره‌کی، له‌مپه‌ره گرینگ و تێکنیکییه‌کانی گه‌یشتن به ئامانجه ناوکییه‌کانی وه‌لا ناوه.
ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتی نوێی خۆی پێشکه‌ش به شۆرای حوکام بکات، که پێش وه‌خت چه‌ند به‌ش له‌و راپۆرته له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌کان، راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی زانیاری‌گه‌لێکی تێدایه که رێژیمی ئێران له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی هه‌وڵێکی جیدی‌تر و سه‌رکه‌تووتری هه‌بووه.
چاوه‌روان ده‌کرێ ئه‌م راپۆرته ببێته هۆی زیاد بوونی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران.


