ک/مـــــیدیا: عه‌لی‌ڕه‌زا قوبادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ره‌گه‌زنامه (ثبت احوال)ی پارێزگای ئیلام، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی به‌رز بوونه‌وه‌ی 9.8%ی ئاستی پێکهێنانی
ژیانی هاوبه‌ش له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ له به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی وێکچووی ساڵی رابردوودا، وتی: دیارده‌ی جیابوونه‌وه (طلاق) له پارێزگای ئیلام له‌و ماوه‌یه‌دا 34% زیادی کردووه.
پارێزگای ئیلام یه‌کێک له پارێزگاکانی کوردستانی ئێرانه که حه‌شیمه‌تێکی زیاتر له 600 هه‌زار که‌سی هه‌یه و یه‌کێک له
هه‌ژارترین پارێزگاکانی ئێرانه و راده‌ی بێکاریی ئه‌و پارێزگایه له ئاستێکی به‌رز دایه.
یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی زیاد بوونی ته‌ڵاق بێ‌کاری له‌و پارێزگایه دایه.
لاوانی ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی کاری به‌رده‌وام له‌و پارێزگایه‌دا، روویان له کاری کاتی کردووه و ژیانی هاوبه‌شیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێکدێنن كه بێکار بوونیان دوای ماوه‌یه‌ک، ده‌بێته هۆی زیادبوونی دیارده‌ی ته‌ڵاق.
له پارێزگای ئیلام ته‌مه‌نی ته‌ڵاق له نێوان 17 هه‌تا 30 ساڵ دایه.


