ک/مـــــیدیا: به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان، حه‌وتوو نامه‌ی نه‌دای گه‌ڕووس له نوێترین ژماره‌یدا ئاراسته‌یه‌کی هه‌واڵی ــ راڤه‌یی له بابه‌تگه‌لی
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به خۆوه گرتبوو و له روانگهیهگی ره‌خنه‌گرانه‌وه تیشکی خستبووه سه‌ر پرسی کورد و کوردستان و هه‌تا راده‌یه‌ک توانیبووی رواڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به خۆوه بگریت.
ئه‌م حه‌وتوونامه که له دوو ژماره‌ی رابردووی خۆیدا کۆمه‌ڵێک ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی شاره‌کانی سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی رێژیم کردبوو، به‌ره‌وڕووی سکاڵا و گازنده‌ی عه‌بدولجه‌بار که‌ره‌می نوێنه‌ری مه‌جلیس بووه‌وه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین سکاڵا له‌لایه‌ن ئه‌م نوینهرهوه ئاراسته‌ی خانه‌ی دادی شاری سنه کردووه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاڤۆکه له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی ده‌فته‌ری عه‌بدولجه‌بار کهرهمییهوه ئه‌نجام دراوه.
له نوێترین ژماره‌ی ئه‌م بلاڤۆکهدا ئه‌م بابه‌تانه وه‌به‌ر چا ده‌که‌ون، جێبه‌جێ کردنی داخوازییه یاساییه‌کانی کورد، داخرانی بڵاڤۆک پێشڵ کردنی مافی خه‌ڵکه، رۆڵی بارزانی له تاران نێوبژیوانی کردنه و ...هتد.
عه‌بدولقادر چهل ئه‌میرانی سه‌رپه‌رشتیار و خاوه‌ن ئیمتیاز، مه‌حموود مه‌حموودی سه‌رنووسه‌ر و ئیجلال قه‌وامی، هوشیار بابایی و که‌مال ئه‌مینی ستافی کارای ئه‌م بڵاڤۆکی "نه‌دای گه‌ڕووس"ن.


