ک/مـــــیدیا: نوێنه‌ری شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، به که‌ڵکاوه‌ژوو له پێگه‌ی خۆی، له نێو هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌دا جیاوازی داده‌نێت و مووچه‌ی
گه‌ره‌که‌کانی ئه‌هلی حه‌ق و سونی‌نیشین بۆ شوێنه‌کانی دیکه ته‌رخان ده‌کات.
فه‌رهاد ته‌جری، به‌ناو نوێنه‌ری شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، له‌م دواییانه‌دا مووچه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره که زۆربه‌یان دانیشتوانی سه‌ر به مه‌زهه‌بی سونی و ئه‌هلی حه‌قن، بۆ شه‌قامێکی دیکه که براکه‌ی خۆی تییدا نیشته‌جێیه، ته‌رخان کردووه.
ئه‌م مووچه بۆ نوژه‌ن کردنه‌وه‌ی شه‌قامێک له شارۆچکه‌ی "زراعی"ی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو ته‌رخان کرابوو.
دانیشتوانی ئه‌م شارۆچکه‌یه به کۆبوونه‌وه له‌به‌ر ده‌رکی فرمانداریی ئه‌م شاره ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌ک که هه‌تا ئێستا هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه.


