ک/مــــــیدیا: هه‌واڵده‌رییه‌کان رایانگه‌یاندووه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی،له‌م حه‌وتووه‌دا زانیاریگه‌لێکی نوێ له‌سه‌ر چالاکییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ
ده‌سپێڕاگه‌یشتنی ئه‌و رێژیمه به که‌ره‌سه‌ی نیزامیی ناو‌کی، پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی حوکامی ئاژانس ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی له زاری سه‌رچاوه‌گه‌لێکه‌وه که نه‌یویستووه ناویان ئاشکرا بکرێ، رایگه‌یاند: ئاژانس له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داڕشتنی مودێلگهلێکی کامپیۆتریی کڵاوه‌یه‌کی ناو‌کی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، بهڵگهکهلێکی نوێ ئاشکرا ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته و له زاری دیپلۆماتکارانی رۆژئاواییه‌وه، له‌م راپۆرته‌دا به‌ڵگه‌گه‌لێک ده‌خرێته‌ڕوو که هیچ دوڕدونگییه‌ک سه‌باره‌ت به نیزامی بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران نایه‌ڵێته‌وه.
ئه‌م راپۆرته رۆژانی سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه پێشکه‌ش با ئاژانس ده‌کرێ و چاوه‌روان ده‌کرێ گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران زیاد بکرێت.


