ک/مـــــیدیا: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵ‌گه‌لێک له‌سه‌ر هێرشی ئیسراییل بۆ سه‌ر ئێران و پاڵپشتیی بریتانیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م هێرشه، وته‌بێژی کۆشکی سپی له‌سه‌ر
که‌ڵک وه‌رگرتن له میکانیزمی دیپلۆماتیک و داسه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووریی توندوتۆڵ‌تر له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران پێداگریی کردووه.
رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن چاپی بریتانیا، بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له‌نده‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بۆسه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران خۆ ته‌یار ده‌کات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، ئه‌م هێراشه له رێگه‌ی ئاسمان و ده‌ریاوه ئه‌نجام ده‌درێ و هێرشی زه‌مینی له خۆ ناگری.
هاوکات له ئیسراییل به تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی دوورهاوێژ که توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ناوکیی هه‌یه، له راگه‌یاندنه‌کاندا راپۆرت‌گه‌لێگ له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانی ئیسراییل بۆ هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌کییه‌کانی رێژیمی ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی "هائارتس"، چاپی ئیسراییل، 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390 بڵاوی کرده‌وه، رێبه‌رانی ئیسراییل، گوشاریان بۆ وه‌زیری به‌رگری و لێپرسراوانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته هێناوه تا له هێرش بۆ سه‌ر ئیران رێکبکه‌ون.
ئیسراییل، وڵاتی ئێران وه‌ک هه‌ره‌شه‌یه‌کی جیدی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێ.
"جی کارنی"، وته‌بێژی کۆشکی سپی، رێژیمی ئێران له پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات، به‌ڵام هێشتا له رێگاچاره‌ی دیپلۆماتیک و گه‌مارۆی ئابووریی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، پداگری ده‌کات.


