ک/مــــــیدیا: له مێژه که رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به پیلانی جۆراوجۆر له‌مه‌ڕ دروست کردنی ئاژاوه و پشێوی نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌تایبه‌ت دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری، هه‌وڵی لێک دوور خستنه‌وه و نایه‌کگرتووییان ده‌دات.
له زانستگای تاران گۆڤارێک به زمانی فارسی به‌ناوی "وه‌ته‌ن یۆ‌لی" واته رێبازی نیشتمان چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه که تێیدا به‌ناوی ئازه‌رییه‌کانه‌وه بێ حورمه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێت، ئامانجی رێژیم له‌م کردارانه، شێواندن و ئاڵۆز کردنی ره‌وشی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌رییه.
ئه‌م بڵاڤۆکه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئازه‌رییه‌کانی زانستگای تارانه‌وه مه‌حکووم کراوه، به‌ڵام گۆڤاری وه‌ته‌ن یۆ‌لی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی زانستگاوه چاپ ده‌کرێ و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گۆڤاره به‌سیجییه‌کانی زانستگان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌شان و بڵاو بوونه‌وه‌ی قه‌ده‌غه نه‌کراوه.
ئه‌م بڵاڤۆکه که به نێوی ئازه‌رییه‌کانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، هیچ هاووڵاتییه‌کی ئازه‌ریی له به‌ڕێوه‌به‌رییدا نییه.






