ک/مـــــیدیا: به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی شیرکه‌تی موخابراتی رێژیمی ئێران، به ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئیدیعای نوێنه‌رێکی مه‌جلیسی رێژیم، سه‌باره‌ت به فیلته‌رکردنی کورته‌نامه‌کان، گوتی: له هه‌لومه‌رجه نائاساییه‌کاندا کورته‌نامه‌کان فیلته‌ر ده‌کرێن.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ئه‌ولیا، نوێنه‌ری مه‌جلیس، وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر له ده‌قی کورته نامه‌که‌دا وشه‌گه‌لێک وه‌ک "نوێنه‌ری مه‌جلیس"، "ئوستانداری" یان "رێکه‌وت" بگونجێ، کورته‌نامه‌که نانێردرێ
داود زارعیان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی شیرکه‌تی موخابراتی رێژیمی ئێران، ده‌ڵێت: ئه‌م شیرکه‌ته توانا و که‌ره‌سه‌ی پێویستی بۆ کونترۆڵ کردنی کورته نامه‌کان نییه به‌ڵام ده‌لوێ له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا هه‌ندێ کونترۆڵ ئه‌نجام بدرێ.
عیسا سه‌حه‌رخیز، رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئێرانی له ره‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ساڵی 1388 ده‌سبه‌سه‌ر کرا، شیرکه‌تی نوکیا ــ زیمێنس به فرۆشتنی که‌ره‌سه‌ی کونترۆڵی پێوه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییان تۆمه‌تبار ده‌کات.
ناوبراو، به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران و دابین کردنی که‌ره‌سه‌ی بێویست له‌مه‌ڕ ناساندن و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی دژبه‌رانی رێژیم، له رێگای فرۆشتنی که‌ره‌سه و ئامێری کونترۆڵ کردنی پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونی و ئێنتێرنێتییه‌کان به رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له دژی شیرکه‌تی نوکیا ــ زیمێنس سکاڵای کردووه.


