ک/میدیا: مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره راپرسییه‌ک له هه‌رێمی کوردستانین و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بن ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی بۆ بکه‌ین.
بارزانی له قسه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئاماژه‌ی
به بارودۆخی عێراق، کوردستانی سووریه و پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کرد.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گوتی: به‌ستێن بۆ روودانی شه‌ڕێکی ناوخۆیی له عێراقدا هه‌یه که ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداری ناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی بێت، ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی بۆ بکه‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردانی سووریه دوا و ره‌خنه‌ی له حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د گرت که هه‌تا ئێستا مافی کوردانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانی پێشێل کردووه و رایگه‌یاند، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ڵانی سووریه پرسێکی ناوخۆییه و چاره‌نووسی خه‌ڵک له‌و وڵاته به‌ده‌ستی خۆیانه.
بارزانی ئاماژه‌ی به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کرد و له‌و باره‌وه گوتی: بارودۆخی ئێستای عێراق به‌ستێن بۆ شه‌رێکی ناوخۆیی دروست ده‌کات که گه‌لی کورد به‌شاری له‌و شه‌ڕه‌دا ناکات.
ناوبراو پێداگریی کرده‌وه، پێشوازی له ئه‌نجامی هه‌ر راپرسییه‌ک ده‌کات که ویستی گه‌لی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر بێت و وتی: ئه‌گه‌ر ئاکامی راپرسی، سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بێت، ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی بۆ بکه‌ین.


