ک/میدیا: رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه، رێکه‌وتی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390 هه‌تاوی، سمینارێکی ته‌شکیلاتی ــ سیاسی، به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له
ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، وته‌بێژ و جێگری سکرتێری گشتیی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نوروێژ به‌رێوه‌چوو.
ئه‌م سمیناره به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌رێوه چوو:
ــ پێشکه‌ش کردنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قـیـب" و خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدا‌نی کورد و کوردستان
ــ كردنه‌وه‌ى سمينار له لايه‌ن قادر ره‌سووڵی به‌رپرسی رێوڕه‌سمه‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له نوروێژ
ــباسى حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی كه بريتى بوو له: شی‌کردنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌ناوى به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کاریگه‌ری ئه‌و راپه‌ڕینانه له‌سه‌ر خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئێسلامیی ئێران له‌و ناوچانه و شانۆسازیی رێژیم له‌مه‌ڕ راکێشانی خه‌ڵکی بۆ سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و چه‌ند خاڵێکی دیکه‌ی ته‌شکیلاتی و نێو خۆیی بۆ به‌شداربوان.
ــ به دوای وته‌کانی جێگری سکرتێری گشتی، به‌شداران پرسیار و سه‌رنجی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد.


