ک/میدیا: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک که دوێنێ دوای نیوه‌ڕۆ به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستانی تورکیه‌ی هه‌ژاند، هه‌تا ئێستا کاتژمێر 10:45 خوله‌ک به کاتی تاران ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م به‌ڵا سروشتیه، 217 کوژراو و 1090 بریندار، راگه‌یه‌نراوه.
هێشتا خه‌ڵکێکی زۆر له ژێر داروپه‌ردۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ماونه‌ته‌وه‌و که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فریا که‌وتن و خه‌ڵکی ئاساییه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه رێکه‌وتی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کاتژمێر 1:40 خوله‌ک به کاتی تورکیه له گوندی "تابانلی" له 35 کیلۆمێتریی باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری وان و به قووڵایی 3 کیلۆمیتریی زه‌وی روویداوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه حه‌وت پاش‌له‌رزه‌ی توندی به دواوه بووه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه بووه‌ته هۆی داڕمانی بیناکان و له‌وانه بینای زیندانێک، که له ئاکامدا 200 به‌ندکراو هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها له ئاکامی ئه‌م عه‌رد‌هه‌ژێنه‌دا 30 بینای دانیشتن و خه‌وتنگه‌یه‌کی کچانه کاول بوون.
توندیی ئه‌م بوومه‌له‌رزه به راده‌یه‌ک بووه که له شاره‌کانی ته‌ورێز له ئێران، دهۆک له هه‌رێمی کوردستان و قامیشلی له کوردستانی سووریه، هه‌ست پێکراوه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له کاتی روودانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌دا، خه‌ڵکی دانیشتووانی شاره‌کانی خۆی، سه‌ڵماس، چاپیاره، ماکۆ و هه‌روه‌ها به‌شێک له شاره‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به ترسه‌وه له خانووه‌کانی خۆیان وه‌ده‌ر که‌وتوون.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه دوای روودانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه چووه شاری وان و ده‌ست له جێ ناوه‌ندێکی بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌و قه‌یرانه پێکهێنا.
ده‌وڵه‌تی تورکیه هه‌ندێ یارمه‌تیی سه‌ره‌تایی وه‌ک په‌توو و چادری ناردۆه‌ته ناوچه‌که.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز ده‌وڵه‌تی تورکیه داخوازیی یارمه‌تیی وڵاتانی ئیسراییل و رێژیمی ئێرانی ره‌ت کردۆته‌وه.
مه‌زنده ده‌کرێ ژماره‌ی کوژراوه‌کان هه‌تا 1000 که‌س زیاد بکات.
هه‌وڵی تیمه‌کانی فریا که‌وتن و هێزه‌کانی رزگارکه‌ر بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیان و که‌سانێک که ئه‌گه‌ری زیندوو بوونیان هه‌یه، درێژه‌ی هه‌یه.


