ک/میدیا: فرمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران راده‌ی ئاستی هاوکاریی چالاکانی هونه‌ری و رۆژنامه‌وانیی نێو خۆی ئێران له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنه چالاکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی دیاری کرد.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، فرمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کان، وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هاوکاری له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چوارچێوه داره به‌ڵام هاوکاریی دێکۆمێنت‌سازان و ئه‌کته‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنانه به دژایه‌تی نه‌کردنی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنانه له‌گه‌ڵ رێژیم، گرێدراوه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ایسنا"، ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنانه به‌رنا‌مه‌یه‌ک له دژی رێژیم دروست بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م دێکۆمیت‌ساز و ئه‌کته‌رانه تووشی کێشه ده‌بین".
ناوبراو ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی BBC و VOA به مۆره‌ی ئیتیلاعاتیی ئه‌مریکا ناو ده‌بات و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئاوانه به هاوکاری کردنی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی دوژمنان وه‌سف ده‌کات، نه‌ک ناوه‌ندێکی راگه‌یاندن، که به رای ئه‌و ئاکامی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی رێژیمه.
رۆژی 25ی خه‌رمانان هه‌واڵده‌رییه‌کانی ناوخۆی ئێران رایانگه‌یاند که وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی رێژیم شه‌ش دێکۆمێنت سازی ئێرانی به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فارسیی BBC، ده‌سبه‌سه‌ر کردوون.
ته‌له‌ڤزیۆنی BBC تۆمه‌تی ئه‌م دێکۆمێنت سازانه ره‌ت ده‌کاته‌وه.


