ک/میدیا: وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، داوای له ئه‌نجومه‌نی کاتیی نه‌ته‌وه‌یی لیبی کردووه، ئیزن نه‌ده‌ن وڵاته‌که‌یان تووشی چاره‌نووسی ئێرانی دوای حه‌مه‌ڕه‌زا شا بێت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، "کوین رود"، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، گوتوویه‌تی: "رووخانی رێژیمی شا له ساڵی 1357، له جیهانی دێموکراتیک‌دا پێشوازیی لێ‌کرا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رکوته‌کان ده‌ستیان پێکرده‌وه.
ناوبراو گوتوویه‌تی: ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لیبی، وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی رابوونه‌کانی خه‌ڵکی ئێران دژی رێژیمی پاشایه‌تین.
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا داوای له ئه‌نجومه‌نی کاتی نه‌ته‌وه‌یی لیبی کردووه له دێموکراسیی ئه‌و وڵاته پارێزگاری بکات تا تووشی چاره‌نووسی ئێران نه‌بن.


